پۆلیسی گەرمیان:حەشدی شەعبی دەیەوی دەست بەسەر بازگەی کەلار جەلەولادا بگرێ
وته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان ڕایگەیاند، له دوێنێوه دوو هێزی عێراقی به ئامانجی ده‌ركردنی پۆلیسی گه‌رمیان له بازگه هاوبه‌شه‌كانی نێوان كه‌لار و جه‌له‌ولا هاتوونه‌ته ناوچه‌كه و ده‌یانه‌وێت به‌هێز دەست بەسەر بازگەکەدا بگرن.
ئەمڕۆ شەممە عه‌لی قه‌دووری بە ئێن ئاڕتی وت: "هێزی یه‌كه‌میان كه دوێنێ هاتن هێزێكی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق بوو و ئه‌مڕۆش سوپای عێراق جارێكی تر به هێزێكی زۆره‌وه هاتوون و بازگه‌ی سه‌ربه‌خۆیان داناوه".
هەروەها وتیشی: "هه‌وڵێكی زۆرمانداوه كه به گفتوگۆ بگه‌ینه ئه‌نجام، به‌ڵام ئه‌وان گفتوگۆیان ناوێت و ته‌نها شتێك كاری پێ ئه‌كه‌ن به‌كارهێنانی هێزه بۆ ده‌ركردنی پۆلیسی گه‌رمیان".
قەدورى ڕه‌تیشی كرده‌وه كه ئه‌وان وه‌ك پۆلیسى گەرمیان له بازگه هاوبه‌شه‌كان نێوان جه‌له‌ولا و كه‌لار له ژێر هه‌ڕه‌شه و فشاری هێزه عێراقییه‌كاندا بكشێنه‌وه.
هەروەها ئاماژەى بۆ ئەوەشکرد، له ئێستادا هێزێكی تریان ناردووه ده‌ورووبه‌ری شێخ باوه له باكوری ناحیه‌ی جه‌له‌ولا بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هه‌ر پێشڕه‌وییه‌ك كه هێزه‌عێراقییه‌كان بیانه‌وێت به پشت به‌ستن به چه‌كی قورس و هێزی زۆر ئه‌نجامی بده‌ن.
تعليقات
إرسال تعليق