کاک قوباد .... وانابێ !
وەستانی کاک قوباد تاڵەبانی لە لایەکی سەرۆکی فەرەنساو سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە کۆنگرە رۆژنامەنوسیەکەی ئەمڕۆدا ، جێگای سەرنج و تێڕامان بوو دیمەنێکی نەشاز و نەشیاوی بە کۆنگرە رۆژنامەنوسیەکە بەخشی ، دوور بوو لە هەموو عورف و ئەتەکێتێک ، خۆ لە پێشدان و خۆدەرخستنێکی بێ مانا و زیادە بوو ، ئەگەر وەستانەکە بۆ ئەوەبێ کە وا پیشانبدرێ کە ئێمە یەکریزین ، ئەوە من پێچەوانەی ئەوەی لێ دەخوێنمەوە ، هەرچەند دەیهێنم و دەیبەم ، نازانم حیکمەتی ئەو وەستانە لەوێدا چی بوو ؟!
ئەگەر بۆ ئەوەبێ تا بیسەلمێنێ ( منیش هەم ) ، ئەوە من بە هەوڵێکی سەرکەوتووی نابینم بۆ ئەوەی وای پیشان بدات کە (هەیە) چونکە جێگای خۆ سەلماندنی( منیش هەم) بۆ کاک قوباد تاڵەبانی ناو خۆدی یەکێتی و کۆکردنەوەیەتی ، ئەگەر لەوەدا سەرکەوتوو بێ ، لە جێگاکانی تریش سەرکەوتوو دەبێت و دەتوانێت بە هەیبەتەوە (هەبێت) ، ئەوە پارتی نیە دەڵێ قوباد نییە، ئەوە حزبەکەی خۆیەتی دان بە هەبوونی ئەو نانێت .
کاتێک ئەو هەیە کە میدیای حزبەکەی بەگرنگیەوە کۆبونەوەکەی ئەمڕۆی لەگەڵ ماکرۆنی سەرۆکی فەرەنسای بۆ بخەنە روو نەک بایکۆت یان تانە و تەشەری لێبدەن و لەگرنگیەکەی کەم بکەنەوە !
#نیازحاجی
تعليقات
إرسال تعليق