هەموو شت کۆتایی پێ هاتووە تەنیا جێبەجێکردنی ماوە

هەموو شت کۆتایی پێ هاتووە، تەنیا جێبەجێ کردنەکەی ماوە، فیکرەکە وایە: ئەگەر کورد بنێردرێتەوە بۆ چیاکان، دەتوانن چی بکەن؟ نە ئێران و عێراق وەک جاران دوژمنی یەکدین، تا هاوکاری ئۆپۆزسیۆنی یەکتری بکەن و بەمەش کوردەکان درێژە بە شۆڕشەکەیان بدەن، نە عێراقەکەی ئەمڕۆش وەک ئەوەی سەدام گوشاری دەولی لەسەرە تا کوردەکان مارکێتینگی سیاسی پێوە بکەن و شەرعیەت و ڕەوایەتی بۆ شۆڕشەکەیان وەربگرن. کەواتە: بۆ نەچنەوە شاخ؟ ئەگەر بچنەوە چیا، دەتوانن چ گوشارێک لەسەر دەوڵەتی عێراق دروست بکەن؟ هیچ!! کەواتە بۆ نەیان نێرینەوە؟ هەرێمی کوردستان دەخەینەوە سەر عێراق،
موچەی خەڵکەکەی دەدەین و وەکو جاران نایانکوژین و ئەنفالیان ناکەین و عەسکەرییشیان پێ ناکەین، بەمەش ڕازی دەبن و وەکو جاران دژی دەوڵەت چەک هەڵناگرن! ئیسپانیای بە ناو دیموکراسی، پەرلەمان و حکومەتی کەتەلۆنیای هەڵوەشاندەوە و پادشا فەرمانی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی تیادایەوە و بۆیشی چووە سەر، ئەدی عێراق بۆ نەیکات؟ ڕێک ئەمە پیلانەکەیە، حکومەتی هەرێم و ئەم فۆرمە سیاسییەی کە پێی دەگوترێت هەرێمی کوردستان، هەڵدەوەشێنرێتەوە، لە٢٠٠٣وە تائێستا دەرفەتی وا زێڕین نەهاتووەتە بەردەمی عێراق، هەرێم پارەی پێ نییە، خەڵكیش ئاگری لێ دەبێتەوە و  هیچ سۆزێكی بۆی نەماوە، ئێستا لێیدە گەل لەشەری بەجواب نایەت، یانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دوا شکۆمەندی کوردەکانی عێراقە، سەرەتا هێزەکانی پێشمەرگە پەرتەوازە دەکرێن، بەشێکیان لەژێر تایتڵە دەستوورییەکەیاندا(حرس اقلیم) دەخرێنە ژێردەسەڵاتی سەرۆکوەزیری عێراق و بەشەکەی تریشیان هەڵدەوەشێنرێنەوە یان لە ڕیزەکانی حەشدی شەعبیدا ڕێکدەخرێنەوە (هەندێ وڵات کە دەیانەوێت هاوکارییەکانیان بۆ پێشمەرگە بەردەوامی پێ بدەن، بۆ ڕێگرییە لەم پیلانە!!) لە هەنگاوی دووەمدا ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان کە پێک دێن لە دەزگاکانی ئاسایش و دژەتیرۆر و پاراستن و زانیاری، بەبیانووی ئەوەی دەستووری نین، هەڵدەوەشێنرێنەوە!!

بۆ ئەمەش ئامادەسازی خەڵکەکەی پێویستە، دەبێت خەڵک هێندە تووڕە بکرێت کە ئەگەر لە نیپاڵیشەوە جەیش بێت و حکومەتی هەرێم بڕووخێنێت، ئەو خەڵکە پێی خۆش بێت و وابزانێت بۆ ڕزگارکردنی ئەو هاتووە!

تێبینی: ناردنەوەی کورد بۆ چیاکان، پڕۆژەی ئێرانە، پاشتر بە وردی باسی دەکەم.

تعليقات

المشاركات الشائعة من هذه المدونة

چی دەربارەی چەکی کارۆموگناتیسی دەزانیت؟ زانیاری دەربارەی لێرەوە بزانن