لاهور بۆی دەهۆڵی شەڕی ناوخۆ دەکوتێ؟
هۆکاری هێرش و خۆ گیف کردنەوەی ئەوڕۆی لاهور لە چیەوە سەرچاوەی گرتبوو؟ کێ بەگرانی باری کردووە و گوشیویەتی، هەلبەت ئەوەی من گومانی بۆ دەبەم مەسەلەکان زۆرن، بەلام دوو پرسی هەرە لەپێشەوە هەیە کە دەشێ ئەم گڕەی بەردابێتە گیانیانەوە.
یەکەم: لاهور دەیەوێ وەکو کەسی یەکەم و خەمخۆر و خاوەنی یەکێتی دەربکەوێ، هەر لە ئێستاوە بە یەکێتیەکان بڵێ من خاوەنی یەکێتی دوا ڕۆژ و میراتگری جەلال تالەبانیم ، نە کوڕ و هاوسەرەکەی . ڕاستە ئەم شيڕە بەپارتی دەفرۆشێ، بەلام لە ڕاستیدا خەنجەرە ژەنگ گرتوەکەی جەستەی پۆلایینی پارتی نابڕێ، بەلکو ئەو بەشێوەیەکی تر نوکی خەنجەرەکەی لە بنەمالەی مامی دەوەشێنێ .
دووەم : رێی تێدەچێت بەهۆی مڵنەدانی پارتی بۆ گەڕانەوە کەرکوک و ڕەدکردنەوەی پرۆژەکانی یەکێتی نیشتیمانی ، لە دان نان بە واقعی داگیرکاری کەرکوک و ناوچە کێشە لەسەرەکان، هەموو ئەو دەستەوارانەی لە بەرابەر ڕادەستکردنەوەی کەرکوک لە نێوان ئەو بالە و هادی عامری و قاسم سولێمانی واژۆ کرابوون، کە خۆی لە ڕادەستکردنەوەی خاک لە بەرابەر نەفت دەبینێتەەوە، کەوتبنە بەر مەترسی و لایەنی عێراقی و ئێرانی داوای بەجێگەیاندنی ناوەرۆکی بەڵێننامەکەیان لێ بکەن.
تعليقات
إرسال تعليق