بەپەلە:مەڵبەندی کەرکوکی یەکێتی تەقەی تێکەوت
له كۆبونه‌وه‌یه‌كی هه‌فته‌ی ڕابردوو له مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی له كه‌ركوك، كادیرێكی ئه‌و حزبه به ناوی حه‌سه‌ن قادر ناسراوه به (مامۆستا حه‌سه‌ن) به ئاسۆ مامه‌ند و وه‌ستا ڕه‌سوڵ و ڕه‌فعه‌ت عبدالله و ڕزگار عه‌لی و شوان داودی و ڕه‌وه‌ند مه‌لا مه‌حمود و ڕێبوار ته‌ها و فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد و كۆمه‌ڵێك به‌رپرسی دیكه‌ی یه‌كێتی ده‌ڵێت:
به‌ڕێزان باشتره به واقعی و به ڕوونی قسه بكه‌ین، بێ پێچ و په‌نا ناكرێت و ناتوانین ئه‌وه‌ی ڕوویداوه بیشارینه‌وه، له‌دوای ١٦ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه كۆبونه‌وه و پیاهه‌ڵدان و مه‌دح كردنی یه‌كێتی سوودی نه‌ماوه، چونكه خه‌ڵك قسه و لێدوانی هیچ به‌رپرسێكی یه‌كێتییان پێ هه‌زم ناكرێت و باوڕی پێناكه‌ن.
ئه‌گه‌ر وابڕوات یه‌كێتی به‌ته‌واوی هه‌موو جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی له‌ده‌ست ئه‌دات، ته‌نانه‌ت ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی خۆمان توڕه‌ن و نازانن چی ڕوویداوه و چی ڕوو ئه‌دات، ده‌بێت به شه‌فافی قسه بكه‌ین.
ده‌بێت ئێمه ڕاستگۆ بین له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی كوردستان به‌گشتی و به‌تایبه‌تی خه‌ڵكی كه‌ركوك، چونكه ڕۆژانه خه‌ڵكی ئه‌م شاره و خه‌ڵكی كوردستان كۆمه‌ڵێك پرسیار ده‌كه‌ن، خۆم وه‌ڵامی هه‌ندێك له‌و پرسیارانه‌م داوه‌ته‌وه به‌ڵام وه‌ڵامه‌كانم موقنیع نین، هیچ به‌رپرسێكی به‌رزی ئه‌م حزبه‌شم نه‌بینی وه‌ڵامێكی موقنیع بداته‌وه، ته‌نانه‌ت وه‌ڵامی كاك كۆسره‌ت ڕه‌سوڵیش نه‌درایه‌وه كاتێك وتی كاڵفامه‌كان خیانه‌تیان كرد.
به‌ڕێزان هه‌ر یه‌كه‌و نوسخه‌یه‌ك له‌م پرسیارانه‌تان پێبده‌م یان خۆم بیخوێنمه‌وه.؟
هیوادارم ئه‌م پرسیارانه‌ی ده‌یخوێنمه‌وه پێی دڵته‌نگ و توڕه نه‌بن، تكایه له‌كاتی خوێندنه‌وه قسه‌كانم پێ قه‌تع نه‌كه‌ن، لای خۆتان بینووسن و به بایه‌خه‌وه وه‌ری بگرن بۆئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر بكرێت هه‌موو قیادییه باڵاكانی یه‌كێتی به شێوه‌یه‌كی ڕه‌سمی وه‌ڵامی ئه‌و خه‌ڵكه بده‌نه‌وه، ئه‌مه هه‌ندێك له‌و پرسیارانه‌یه:
١/ مه‌رجه‌عییه‌ت و مه‌ركه‌زییه‌تی یه‌كێتی له كوێیه و لای كێیه.؟
٢/ كێ یه‌كێتی ڕاسته‌قینه‌یه، ئایه كاك كۆسره‌ت و باڵه‌كه‌ی یان كاك لاهور و باڵه‌كه‌ی یان داده هێرۆ و باڵه‌كه‌ی یان باڵ باڵێنه‌كانی تر، هه‌موومان ده‌زانین هه‌ر باڵی و له ئاوازێك ده‌خوێنێت، فه‌وزا و بێ سه‌روبه‌ری درووست بووه، ئه‌وه‌ی ڕاستییه زۆرێك له خه‌ڵكی ده‌ڵێن: یه‌كێتی نه‌ماوه، ئه‌وه‌ی ماوه كۆمه‌ڵێك ئه‌شخاسن به‌ناو یه‌كێتییه‌كه‌ی مامه‌وه خیانه‌ت و بازرگانی ده‌كه‌ن و ئابڕوی ئه‌و حزبه‌یان برد.
٣/ ده‌پرسن ده‌ڵێن له‌دوای مردنی مام جه‌لال پرس و ڕای یه‌كێتی كه‌وته ده‌ست هه‌رزه‌كار و یه‌كێتییان خنكاند، ئێستا نازانین ئه‌و حزبه مردووه یان له‌سه‌ره‌مه‌رگدایه، ئه‌گه‌ر یه‌كێتی مردووه وه‌فات نامه‌ی بۆ ده‌ربهێنن و له‌ڕاگه‌یاندنه‌كان ئیعلانی بكه‌ن، ئه‌گه‌ر له‌سه‌ره مه‌رگیشدایه وه‌سێت نامه‌ی بخوێننه‌وه با ئه‌و جه‌ماوه‌ره بزانێت چی به‌سه‌ر ئه‌م حزبه هاتوه.؟
٤/ ده‌پرسن ده‌ڵێن یه‌كێتی له‌بچوكیدا خۆی داوه‌ته پاڵ گۆڕان و كۆمه‌ڵ، ئه‌وه شاری كه‌ركوك و سلێمانیشی له‌ده‌ستدا ئینجا كێ ده‌نگی پێ ئه‌دات و له‌كوێ ده‌نگ ده‌هێنێت.؟
٥/ ئایه ڕه‌وتی (نوێبونه‌وه و بونیاتنانه‌وه) چییه، ڕاسته ئێران له پشت دامه‌زراندنی ڕه‌وته‌یه له‌ناو یه‌كێتی، گوایه هه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی دژ به ڕیفراندۆم بوون ئه‌م ڕه‌وته‌یان درووست كردووه بۆ لێدان و تاواندنه‌وه‌ی باڵه‌كانی تر، سه‌ره‌تاكه‌شی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی بوو، دووریش نییه بۆ تێكدانی ڕه‌وشی ناوخۆی كوردستان به‌كار بهێنرێت.؟
٦/ له ١٦ی ئۆكتۆبه‌ر چی ڕوویدا.؟ خه‌ڵكه‌كه ده‌ڵێن ئه‌وه‌ی یه‌كێتی له كه‌ركوك له ١٦ی ئۆكتۆبه‌ر كردی بۆ ڕووخاندن و ڕاونانی پارتی بوو، به‌ڵام یه‌كێتی سه‌ركه‌وتو نه‌بوو و به‌وه‌ش داره‌كه‌ی ژێر پێی خۆی بڕییه‌وه و پیلانه‌كه سه‌ری خۆی خوارد، ئێستاش له پارتی ده‌پاڕێته‌وه بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆناو كه‌ركوك.
٧/ ئایه بۆچی لێكۆڵینه‌وه له ڕووداوی ١٦ی ئۆكتۆبه‌ر ناكرێت، ئایه ڕاسته ئه‌و لیژنه‌یه هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه یان گوایه كه‌س ناوێرێت بچێته ناو لیژنه‌كه‌وه چونكه هه‌ڕه‌شه‌یان لێكراوه.؟
٨/ ئێمه له‌ناو خه‌ڵك و له ڕاگه‌یاندنه‌كان ووتومانه: به‌س یه‌كێتی له كه‌ركوك شه‌ڕی كرد، پارتی ته‌قه‌ی نه‌كرد، خه‌ڵكیش له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێن: ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی له كه‌ركوك شه‌ڕیان كرد و شه‌هید بوون ئاگایان له پیلانه‌كه‌ی یه‌كێتی نه‌بو و پێشتر ئاگادار نه‌كرابوون، ته‌نها كه‌سه نزیك و باوڕپێكراوه‌كانی كاك لاهور ئاگادار بوون به‌ڵگه‌ش ئه‌وه‌یه چادری سه‌ر دۆشكه و تۆپه‌كان نه‌كرایه، ئه‌و چه‌كه قورسانه وه‌ك خۆی چۆن به چادر داپۆشرابوون به‌و شێوه‌یه گه‌ڕانتانه‌وه سلێمانی.
٩/ خه‌ڵكی ده‌پرسێت ده‌ڵێن به‌ڕێز كاك ئاسۆ له ١٦ی ئۆكتۆبه‌ر نزیك سه‌عات ٢ی شه‌و
تعليقات
إرسال تعليق