پاڤێڵ و ئاراس تۆمه‌ت بۆ یه‌كتر دروست ده‌كه‌ن
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كامیان رۆڵی زیاتریان له خیانه‌ته‌كه‌ی 16ـی ئۆكتۆبه‌ردا هه‌بووه، هه‌ریه‌كه له پاڤڵ و ئاراس شێخ جه‌نگی یه‌كتری تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن.
به‌پێی زانیارییه‌كان، له چه‌ند رۆژی رابردوودا ئاراسی شێخ جه‌نگی له‌میانی دیداری له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك كادیری حزبه‌كه‌ی كه سه‌ر به باڵی ده‌ستڕۆیشتوون ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی پاڤڵ تاڵه‌بانی ره‌تكردۆته‌وه كه هۆكاری سه‌ره‌كی و كاراكته‌ری سه‌ره‌كی خیانه‌ته‌كه‌ی 16ی ئۆكتۆبه‌ر بووبێت، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی راگه‌یاندوه كه ئه‌ویش هاوشێوه‌ی پاڤڵ تاله‌بانی و لاهوری برای و ئاسۆ ئه‌لمانی و ئه‌وانیتر پێكه‌وه خیانه‌ته‌كه‌یان كردوه، نه‌وه‌ك ته‌نیا ئاراس ئه‌نجامی دابێت. ئاراس شخ پلایس له‌درێژه‌ی قسه‌كانیدا بۆ ژماره‌یه‌ك كادیری حزبه‌كه‌ی ئه‌وه‌ی نه‌شاردۆته‌وه، كه شه‌وی كوده‌تاكه خودی پاڤڵ تاڵه‌بانی به وه‌ره‌قه‌یه‌كی ئیمزاكراوی 52 ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی رایگه‌یاند كه زۆربه‌ی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ كشانه‌وه بوونه له كه‌ركوك و ناوچه كوردستانیه‌كان. بۆیه ناكرێت ئێستاكه ده‌ستی چه‌وریان به ئێمه بسڕنه‌وه‌و ئێمه‌ی پێ ناشرین بكه‌ن و خۆیان بۆی ده‌ربچن.
تعليقات
إرسال تعليق