١٥ نهێنی لە بارەی پاسەوانەکانی سەرۆک کە زۆر سەرسوڕهێنەرە!!!
١٥ نهێنی لە بارەی پاسەوانەکانی سەرۆک کە زۆر سەرسوڕهێنەرە
هێزی خزمەتگوزاری نهێنی ئەمریکا، ئەو هێزە تایبەتەن کە پاراستنی سەرۆکی گەورەترین زلهێزی دونیایان لە ئەستۆیە، ئەمەی خوارەوە کۆمەڵیک زانیاریە لەسەر ئەو هێزە کە رەنگە پێشتر نەتزانیبێت:
- ڕەنگە وابزانیت ژمارەیان چەند سەد کەسێکە، بەڵام ژمارەی هێزەکە نزیکەی ٦٥٠٠ کەسە جگە لە کەسانی دیکە کە لە هێزی دیکەن و لەکاتی پێویست هاوکاری هێزی خزمەتگوزاری دەکەن.
- تەنها سەرۆک ناپارێزن، بەڵکوو خانەوادەی سەرۆک و سەرۆکە کۆنەکان و خانەوادەکانیان و میوانەکانی سەرۆکیش دەپارێزن.
- ئاسایشەکانی ئەم هێزە دەبێت ٣ بۆ ٧ ساڵ لە ئۆفیسە نهێنیەکانی هێزەکە کاربکەن پاشان گەر لێهاتوو بن پلەیان بەرز دەکرێتەوە و دەبرێنە دەرەوە بۆ پاسەوانی لە سەرۆک.
- هەموو ٨ هەفتە جارێک ڕاهێنانی چڕیان پێدەکرێتەوە، جگە لە ڕاهێنانە ڕۆژانەکانیان، کە لە ڕاهێنانەکاندا هەموو کارێکی قورسیان پێدەکەن.
- سەرجەمیان شارەزایی تەواویان لە فریاگوزاری سەرەتایدا هەیە.
- هەموو کات خوێنی زیادەیان پێیە، کە لە جۆری خوێنی پێویستە بۆ سەرۆک و ئەو کەسانەی کە دەیپارێزن.
- چەند بارەگایەکی نهێنیان هەیە لە شاخ و ناوچە دورەکان کە لەکاتی پێویست بەکار دێت.
- سەرۆکەکان ناوی تایبەتیان هەیە لای ئەوان، بۆنومەن ناوی ئۆباما لای ئەوان Renegade بوو، ژنەکەشی Renaissance و دوو کچەکەشی Radiance و Rosebud
- لە ژێر تەختە هێلکەییەکەی ئۆفیسی سەرۆکدا هەستەوەری تایبەت هەیە بۆ کاتی بونی مەترسی گەر سەرۆک تەنها بوو.
- ئەو وەرزشانە ئەنجام دەدەنەوە کە سەرۆک حەزی لێیەتی بۆ ئەوەی لەوکاتەشدا لەگەڵیدا بن.
- لە کاتی پیویستدا هەموو نامەیەکی ئەلەکترۆنی و دەنگی شیی دەکەنەوە و جاودێری دەکەن بۆ ئەوەی بزانن سەرۆک مەترسی لەسەر نییە.
- زۆرترین کامێرا بەکاردەهێنن لە گۆشەی جیاوازەوە تا هەموو شتێک تۆمار بکەن.
- بنکەی سەرەکی هێزەکە لە واشنتنە، بەڵام نهێنیە و نازاندرێت لەکوێدایە.
- هێزەکە بە فەرمی دوو کاری لە ئەستۆیە، یەکەمیان ڕێگریە لە پرۆسەی ساختەکردنی پارە و فێلکردن لەو بوارەدا، دووەمیان پاراستنی سەرۆکە.
- چاویلکە لە چاو ناکەن وەک لە فیلمەکاندا دەیبینیت، تا بتوانن هەموو شتێک بە جوانی ببینن.
- دەستەکانیان هەمیشە ئامادەیە و ڕاهێنانی بەردەوامدەکەن لەسەر چۆنێتی گرتنی دەستیان لە کاتی کاردا.
تعليقات
إرسال تعليق