یوسف محمد: بە فەرمانی رێکخەری گشتی من خراومەتە لیستی رەش"



د. یوسف محەمەد سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان نهێنییەکی ناو بزوتنەوەی گۆڕان ئاشکرا دەکات و باس لەوە دەکات کە بەرپرسە باڵاکانی بزوتنەوەکەی ڕێگری لە کارەکانی دەکەن و کەناڵەکانی سەر بە بزوتنەوەکەشیان بەڕوودا داخستووە.
بە فەرمانی عومەری سەید عەلی ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان و خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەکە، سەرۆکی گەورەترین دەزگای شەرعی لە هەرێمی کوردستان کە پەرلەمانە دەخرێتە لیستی ڕەشەوە و ڕێگە لە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەکانی لە کەناڵی KNN دەگیرێت.
سەبارەت بە بارودۆخۆ ناوخۆی بزوتنەوەی گۆڕان یوسف محەمەد دەڵێت “بەرپرسە باڵاکانی گۆران دژایەتیم دەکەن و تەنانەت بۆ دەرکردنی بڕیارێک پرس بە کەس ناکەن و خۆیان بڕیاری کۆتای لەسەر دەدەن، باس لەوەش دەکات تەنانەت وای لێهاتووە ئێمە لە دەمی خەڵکەوە باسی کێشە و گرفتەکانمان دەکرێت لە کاتێکدا پێویست وایە بەرپرسە باڵاکانی بزوتنەوەکە قسەیان لەسەر ئەو کێشانە هەبێت.
یوسف محەمەد دەڵێت “ئێستا وەزعی گۆڕان زۆرباش نیە تابتوانێت هەندێک هەنگاو بنێت و ئێمە وەک بزوتنەوەی گۆران بەدەست سیاسیە فاشیلەکانی ناو گۆرانەوە گیرمان خواردووە.
سەرۆکی پەرلەمان گلەیی ئەوەش دەکات ئێستا کەسانێک هەن لە ناو بزوتنەوەکەدا کە سیاسەتی کەناڵەکە دەبەن بەڕێوە، ڕێگە لە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەکانی دەکەن و ناویان خستۆتە ناو لیستی ڕەشی کەناڵەکەوە، لەم ڕوانگەیەوە دەڵێت “بۆم دەرکەوت ئەوەی گۆران بانگەشەی بۆ دەکرد کە پەرلەمان دامەزراوەی شەرعیە و هێڵی سورە وانیە.
لە کۆتایی قسەکانیدا دەڵێت: ئەوەی بەرپرسە باڵاکانی گۆران بەرامبەر بەمن کردیان هیچی کەمتر نییە لەوەی کە پارتی دیموکراتی کوردستان لە ٢٠١٥/١٠/١٢ کردی بەرامبەرم.

تعليقات

المشاركات الشائعة من هذه المدونة

چی دەربارەی چەکی کارۆموگناتیسی دەزانیت؟ زانیاری دەربارەی لێرەوە بزانن