حەشدی شەعبی نیازی هێرشکردنی هەیە


هێزێکی حەشدی شەعبی هەوڵی داگیركردنی بەشێك لە خاكی سنووری ئیدارەی گەرمیان دەدەن و گوتەبێژی ئیدارەی گەرمیانیش دەڵێت تەنها پۆلیسی گەرمیان كەوتوونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە. لەبەرانبەریشدا یەکێتی کە لە سنووری گەرمیان باڵادەستە، هیچ ئامادەکارییەکی بۆ رێگریکردن نییەو دەیانەوێت ناوچەکە چۆل بکەن.
هەڤاڵ ئیبراهیم، گوتەبێژی ئیدارەی گەرمیان، دەڵێت: "هێزێكی عێراقی چوونەتە سنووری بازگەی نەقشبەندی كە دەكەوێتە سنووری شارەدێی "كۆكس"ی سەر بە كفری، داوایان كردووە بگەڕێنەوە بۆ سنووری پێش 2003".
گوتەبێژی ئیدارەی گەرمیان ئەوەشی خستەڕوو: "سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، بەڕێوەبەری پۆلیسی گەرمیانی ڕاسپاردووە كە پێش هاتنی ئەو هێزە بگرن و ڕێگەشیان نەدەن هیچ جموجۆڵێك بكەن و ئێستاش هێزێكی تۆكمە و ڕاهێنراوی پۆلیسی گەرمیان لە سنوورەكە دایە و لە حاڵەتی ئامادەباشی دان.
بەپێیی زانیارییەكان دوێنێ شەممە 2/12/2017، هێزێكی پڕ چەكی میلیشیاكانی حەشدی شەعبی و پۆلیسی فیدڕاڵی چوونەتە سەر بازگەی نەقشبەندی و داوایان لە هێزی بازگەكە كردووە ڕێگەیان بدەن بۆ ئەوەی بچنە سنووری پێش ساڵی 2003.
هاوکات هێزە چەکدارەکانی یەکێتی لەم سنوورە هیچ ئامادەباشییەکیان بۆ رووبەڕووبوونەوە نیشان نەداوەو چاوەڕوانی فەرمانی پاشەکشەو تەسلیمکردنی بازگەکەن.

تعليقات

المشاركات الشائعة من هذه المدونة

چی دەربارەی چەکی کارۆموگناتیسی دەزانیت؟ زانیاری دەربارەی لێرەوە بزانن