ده‌مه‌وێت موژده‌ی له‌ناوچوونی ویلایه‌تی فیقهیتان پێ ڕابگه‌یه‌نم
كاتی وێرانكردنی ئارامگای ڕه‌زا شاه له شاری ڕه‌ی باشووری تاران، به فه‌رمانی خومه‌ینی و جێبه‌جێكردنی له‌لایه‌ن سادقی خاڵخاڵی و به‌سیجه‌وه ١٩٧٩ !! خۆپیشانده‌ره‌كانی ئه‌م چه‌ند ڕۆژه‌ش له یه‌كێك له دروشمه‌كانیاندا ده‌یان گوت: ڕه‌زا شاه، روحش شاد..!
ئاڵۆزییه‌كانی ئه‌م ماوه‌یه‌ی ئێران شتی زۆر سه‌یر و نامۆی تێدایه، ده‌مه‌وێت موژده‌ی له‌ناوچوونی ویلایه‌تی فیقهیتان پێ ڕابگه‌یه‌نم، نیشانه‌كان هه‌موو بۆ ئه‌وه‌ن كه ئه‌م ڕژێمه له دواساته‌كانی ته‌مه‌نیدایه، دروشم‌دان به سه‌ر ڕه‌زا شاه (نه‌ك حه‌مه‌ی كوڕی) نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه به‌م نزیكانه گۆڕی خومه‌ینی به‌هه‌مان قه‌ده‌ری ڕه‌زا شاهدا ده‌ڕوات و چڵ و چێوه‌كه‌ی ده‌رده‌هێنرێته‌وه! هه‌ر به‌وه‌دا دیاره كه موحسین ڕه‌زایی پیاوی هه‌ره باڵای سه‌ربازیی ئێران، له تویتێكدا ئاماژه به ده‌ورانی ڕێزا شاه ده‌كات و به بۆچوونی ئه‌و نیزامی شاهه‌نشاهی له تارێخی ئێران‌دا دفن بووه و ئه‌و مردووه به موعجیزه‌ی عیساش زیندوو نابێته‌وه! ئاماژه‌كان بۆ ئه‌وه‌ن كه هه‌وڵێكی له‌و جۆره هه‌بێت!
ئه‌وه هه‌ر له‌و سه‌ره‌تای ئینقیلابه‌ی ئێران‌دا، ئه‌میر عه‌باسی هوه‌یدا سه‌رۆكوه‌زیری ده‌ورانی شاه، كه له زیندانی ئینقیلابییه‌كاندا بوو، خاڵخاڵی و چه‌ند كه‌سێكی تر چوونه زیندانی ئه‌وین بۆلای و وتیان چ داواكارییه‌كت هه‌یه؟ هوه‌یدا گوتی: زیندانه‌كه زۆر بچوك و ته‌نگه، شوێنه‌كه‌مان خراپه، خاڵخاڵی پێی گوت: جا ئه‌و زیندانه خۆتان دروستان كردووه، بۆ اێوه‌تان بوو كه ئێمه‌ی تێكه‌ن به‌ڵام به نسیبی خۆتان بوو، هوه‌یداش پێی گوت: ده‌زانم، منیش له‌به‌ر خۆتانمه، ئێوه هه‌وڵ بده‌ن زیندانی گه‌وره‌تر بۆخۆتان دروست بكه‌ن، چونكه به‌م زووانه وه‌ك ئێمه دێنه ناوی!
وتارێكی ورد و درێژم له‌به‌رده‌ستدایه، به نیازم له‌سه‌ر نیشانه‌كانی ڕوخانی ئێران و هۆكاره‌كانی ئه‌م ڕوخانه ڕوون بكه‌مه‌وه، چه‌ند ڕۆژێكه به چڕی شتی له‌سه‌ر ده‌خوێنمه‌وه!
بارزان عەلی حەمە
تعليقات
إرسال تعليق