بۆ ڕووخاندنی عەبادی کورد نابێت سڵ لە ڕێککەوتن لەگەڵ شەیتانیش بکاتەوە
کاتێک عەبادی پیلان دادەرێژی و دەست لەناو دەستی هەندێک هێزی ناوخۆیی هەرێم دەنێ بۆئەوەی حکومەتی هەرێم بڕوخێنێت تا حکومەتێکی سێبەری خۆی بەناوی (حکومەتی ئیناقاز) دروست بکات ، بۆ وەڵام دانەوەی ئەوە ، کوردستانیش دەبێ دەست کراوە بۆ ئەوەی حکومەتەکەی عەبادی بروخێنێ و پشتی سەری لەزەوی بدات !
بۆ روخاندنی حکومەتەکەی عەبادی پێویستە کورد دەست بۆ ناودەستی شەیتانیش ببات و سڵ نەکاتەوە چونکە ئەو شەڕەی عەبادی دەیکات لەگەڵ کورد ، شەڕی وجودە .
عەبادی ئەگەر نیازی ئەوەی هەیە لەسەر حیسابی کورد دوبارە ببێتەوە بەسەرۆک وەزیران ئەوە خەیاڵێ خاوە و زڕەخەوی بینیووە ، ئەو غرورەی ئێستای سەری دەخوات ، ئەو لەوە تێنەگەیشت کە کوردستان بۆچی ئەو هەموو سازشەی کرد تا دەست بە گفتوگۆ بکرێت ، ئەو هەر خەریکی مەرج و مەرج کارییە بەوهیوایەی زڕکوردە ناوخۆییەکانیە بێ بەرهەمەکان شتێکی بۆ بکەن.
کەرکوک بەپشتگیری بەریتانیا و سەرپەرشتی کردنی قاسم سلێمانی و بەشداری هێزەمیلیشیاییەکان و خیانەتکارانی ۱٦ی ئۆکتۆبەر داگیرکرا ، ئەگینا لە پردێ و سحێلا و مخمور زەبری پێشمەرگەی بینی و دەرسی پێشمەرگەی بینی ، ئەو سەرکەتنەی کە عەبادی شانازی پێوە دەکات بەسەر داعشدا بە هاوکاری نزیکەی ۸٠ وڵات بووە ، ئەوەی کەرکوکیش بەهۆی خیانەتکارانەوە بووە ، عەبادی هێشتا ئەو راستیە نازانێ یان خۆی لێی لە گێلی دەدات .
ئەو هێزە نامەرد و یاغنیش و مەنگۆزە بێ بەرهەمە ناوخۆییانەی کوردستانیش کە عەبادی دەستیان لە پشت دەدات و ئەوانیش بێشەرمانە لەلای خۆینەوە شەرواڵێان بۆی هێناوەتە خوارەوە ، دەبێ ئەوە بزانن کە لەخیانەت و سەرشؤڕی زیاتر هیچی تریان بۆ نامێنێتەوە .
#نیازحاجی
تعليقات
إرسال تعليق