زێره‌ڤانی هه‌ڕه‌شه‌ی توند له‌سوپای عیراق ده‌كات
فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی زێره‌ڤانی (پارتی) هه‌ڕه‌شه‌ی توند له‌هێزه‌كانی سوپای عیراق و حه‌شدی شه‌عبی ده‌كات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "به‌هیچ شێوه‌یه‌ك فه‌رزكردنی ئیراده قبوڵناكه‌ین، ئه‌وه‌ی له‌ڕابردوش به‌رامبه‌رتان كراوه شتێكی بچوكه".
لیوا عه‌زیز وه‌یسی فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی زێره‌ڤانی (پارتی) له‌لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا هۆشداریی به‌سوپای عیراق و حه‌شدی شه‌عبیداو ڕایگه‌یاند، "ئه‌وه‌ی له‌سنوری كه‌ركوك و زوممار له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌وه پێتان كرا، شتێكی بچوك بوو، ئه‌گه‌ر پێویست بكات، گه‌وره‌تر له‌هێزی پێشمه‌رگه ده‌بینن".
ده‌شڵێت:"ئه‌گه‌ر حكومه‌تی عیراق خوازیاری چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان، ئێمه‌ش ئاماده‌ین له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ قسه‌بكه‌ین، به‌پێچه‌وانه‌وه سه‌پاندنی ئیراده له‌هیچ كه‌سێك قبوڵناكه‌ین به‌تایبه‌ت سوپای عیراق و حه‌شدی شه‌عبی".
فه‌رمانده‌ی گشتیی زێره‌ڤانی ئه‌وه‌شی ڕونكرده‌وه، "ئێمه به‌هه‌موشێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌داین حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی عیراق له‌سه‌ر كێشه‌كانی نێوانیان بگه‌نه ڕێككه‌وتن به‌تایبه‌ت له‌بواری سه‌ربازیی و دارایی و ئیداره‌دانی ناوچه‌كاندا".
تعليقات
إرسال تعليق