هەر زوو تەڵەکە تەقی !
لەدوا ساتەکانی پێکهێنانی هاوپەیمانێتیەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق یاریەکی زیرەکانە لەلایەن قاسم سلێمانیەوە ئەنجام درا ئەویش بریتی بوو لەوەی کە هاوپەیمانێتیەک لەژێر ناوی(سەرکەتن) لەنێوان حەیدەر عەبادی و هادی عامری(میلیشیاکان حەشدی شەعبی)پێک بهێنێت .
ئەم کارە تەڵەیەکی گەورەبوو بۆ حەیدەر عەبادی دانرایەوە ، دوای ئەوەی عەبادی کەوتە ناویەوە ، هەر دوای کەمتر لە ٤۸ سەعات تەڵەکە پێیدا تەقی و هاوپەیمانێتیەکە هەڵوەشایەوەو ئەو کەشتیەکەی کە حەیدەر عەبادی دوستی کردبوو ، پێش ئەوەی بچێتە ناو دەرایا غەرق کرا .
((هەر ئەو کات وتم حەیدەر عەبادی کلکی کەوتە ناو تەڵەکە و لە ئایندەی نزیک ئەنجامەکەی دەبینن !))
بەم کارەی قاسم سلێمانی چەند ئامانجێک زیرکانە پێکران کە لەخوارەوە ئاماژەیان پێدەدەم ....
یەکەم /
کارتی هەڵوەشانەوە و بەشداریپێنەکردنی حەشدی شەعبی لە هەڵبژاردنەکان لەدەستی حەیدەر عەبادی سوتاند چونکە خۆی رازی بوو بەوەی لەگەڵیان ببێتە هاوپەیمان و بەشداری هەڵبژاردن بکەن !
دووەم /
کارتی شەری گەندەڵێ لەدەستی حەیدەر عەبادی سوتاند چونکە زۆربەی ئەو لیستانەی هاوپەیمانیان لەگەڵ حەیدەر عەبادی پێکهێنا تۆمەتبارن بەگەندەڵی !
سێیەم/
متمانەی جەماوەری بە بانگەشەکانی حەیدەر عەبادی بۆ شەری گەندەڵی و هەڵوەشاندنەوەی میلیشیاکان نەهێشت .
چوارەم /
متمانەی رەوتی صەدری بە حەیدەر عەبادی لاوازکردو وای کرد هێرشی توند لەلایەن موقتەدا صەدرەوە بکرێتە سەر حەیدەر عەبادی.
پێنجەم /
بۆ ئەمەریکا و سعودیەکانی سەلماند کە حەیدەر عەبادی لە بوکەڵەیەک زیاتر نیە .
قاسم سلێمانی تەڵەی یەکەمی دانایەوە و سەرکەوتوانە بەحەیدەر عەبادیدا تەقی ، بابزانین تەڵەکانی ئەمەریکا کەدایناونەتەوە (بەخۆی یان بە رکابەرەکانیدا) دەتەقن !
#نیازحاجی
تعليقات
إرسال تعليق