پارتی له‌م ڕۆژانه دا دێته ده‌نگ،گەمە سیاسیەکان دەگۆڕێت
- سه‌ره‌تا كێشه‌ی من نیه ئه‌م بابه‌ته به دڵ تانه یاخود نا
به‌ڵام ئه‌وه‌ی من لێی گه‌یشتوم له ماوه‌ی بیست و چوارساڵی ڕابردوم له پارتی ئه‌مه‌یه
پارتی هه‌میشه له كاتی قه‌یراندا
- له سه‌ره‌تاوه ته‌ماشاكه‌ره ؛
- له ناوه‌راستی ڕووداوه‌كاندا پلان داده‌نێ
- له كۆتایدا به جۆرێك مامه‌ڵه ده‌كات كه‌ته‌نها چاوه‌كان له‌سه‌ر پارتیبن
پارتی واز له هه‌ندێك ڕوداوی بچوك ده‌هێنێ كه كه‌سان و حزبه‌كانی تر پێی هه‌ستن تابزانێت خواستی جه‌ماوه‌ر و بۆچونیان چۆن ده‌بێ له‌سه‌ر ئه‌وو ورده ڕوداوانه ؛
و له‌شانسی پارتی هه‌میشه حزبه كانی ڕكابه‌ری پارتی ده‌كه‌ونه نێو ئه‌و (داوه)وهه‌نگاوی خیرا وپه‌له ده‌نێن و پارتیش خوێندنه‌وه‌ی بۆده‌كات و پلانی بۆ داده‌نێ .
پارتی و سیاسه‌تی پارتی هه‌میشه به‌پشووی درێژ ناسراوه ؛ پارتی هه‌رگیز به‌تاكتیك سیاسه‌ت ناكات.
هه‌میشه ستراتیژی هه‌یه بۆ قه‌یرانه نێو خۆییه‌كان وخاه‌ن بریاری مه‌ركه‌زی و ریكخراوێكی تۆكمه‌یه له هه‌یكه‌ل و شێوه‌یدا ئه‌و ستراتیژ‌و مه‌ركه‌زیه‌ته‌ش بونه‌ته هۆكاری ئه‌وه‌ی هه‌میشه حزبیكی ژماره قورس بێت.
- له مانگی دووی ئه‌مساڵ پارتی دێته نێو گه‌مه‌سیاسیه‌كان و سه‌رله‌به‌ری بارودۆخه‌كه ده‌گۆڕی ؛ چونكه پارتی هه‌رگیز گه‌مه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن پێش وه‌خته ناكات
به پێچه‌وانه‌ی هه‌موو حزبه‌كانی تر هه‌وڵی ڕاكێشانی سه‌رنجی تاكی كوردی نادات ؛به‌ڵكو هه‌میشه له‌هه‌وڵی ڕاكێشانی سه‌رنجی ده‌ره‌وه‌ی كوردوستانه و ئه‌مه‌ش كارێكی دروسته بۆ سیاسه‌تكردن له وولاتانی دواكه‌وتو ؛ چونكه هه‌میشه پرسیاری بێ وه‌ڵام جێ ده‌هێڵیت بۆ لایه‌نی به‌رامبه‌ر و هه‌میشه له‌گومان وچاوه‌ڕوانی ده‌یهێڵێته‌وه .
له‌م نزیكانه‌دا ته‌ماشاكه‌ربن ؛
پارتی لایه‌نی گه‌وره‌و جیهانی دێنێته‌وه نێو كێشه كانی نێوان هه‌رێم و به‌غداد و به قورساییه‌كی نێو ده‌وڵه‌تیه‌وه له‌گه‌ڵ عه‌بادی داده‌نیشن وده‌كه‌وێته گفتوگۆ ؛ به پیچه‌وانه‌ی سه‌ردانی ئه‌م دوایه‌ی هه‌ندیك له حزبه‌كانی كوردوستان كه شێوازیكی نافه‌ڕمی و ته‌نانه‌ت به تكا كارانه‌ش شوبهێندرا
سه‌یرێكی راگه‌یاندنی جیهانی بكه‌ن به‌نمونه (ئیران ) كاتێك به‌رپرسێكی بالای ئه‌و وولاته پارتی تۆمه‌تبار ده‌كات به‌وه‌ی ده‌ستی هه‌یه له خۆپیشاندانه كانی ئێران !!!
ئه‌مه سودی ئه‌وبێده‌نگیه سیاسی و ئیعلامیه‌ی پارتیه كه باسی ده‌كه‌م چونكه ئێران به‌مه‌به‌ست ئه‌ولێدوانه‌ی دا تا ده‌رفه‌تێك بۆ عبادی بڕه خسێت وپارتی هه‌ست به‌فشاری زیاتر بكات تا (مسعودبارزانی) ناچاری دانیشتن بكات له گه‌ڵ (عبادی ) به‌لام دلنیابن ئه‌وكاره به‌م شێوه ناكرێت به سه‌رپارتی تێپه‌ڕێت .
من دڵنیام پارتی دانیشتنی لۆكاڵی له‌گه‌ڵ عبادی ناكات و فشاره‌كانی عبادی پشوی درێژی پارتی كورت ناكاته‌وه چونكه پێشتریش سه‌رۆكی ئیستای سوریا(بشارئه‌سه‌د)هه‌مان كاری كرد و ته‌نانه‌ت ئامه‌ده‌یی ده‌ربڕی فه‌رشی سوربۆ بارزانی دانرێت و وه‌ك سه‌رۆك پیشوازی لێ بكات له‌به‌رامبه‌ر چه‌ند مه‌رجێكی پێش وه‌خته به‌ڵام ره‌تیكرده‌وه و به‌فشاری پێش گفتوگۆ شوبهاندی .
كاتێك كه به‌فه‌رمی سه‌رۆكی ئه‌مریكا (ئۆباما) بانگهێشتی بارزانی كرد بۆ ئه‌مریكا
ئه‌وكات بارزانی له ئه‌وروپا وه په‌یامێكی پێده‌گات كه له‌فشار ده‌چوو به‌خێرایی وه‌لامی ئه‌مریكای دایه‌وه‌و بارودۆخه‌كه‌ی پێچه‌وانه كرده‌ه‌و فشاری له ئه‌مریكا كرد كه پارتی ویه‌كیه‌تی له‌لیستی قه‌ده‌غه‌كراوه ده‌ربهێنێت و سه‌ردانه‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه بۆ ئه‌مریكا به‌جۆرێك بوه مایه‌ی باسی زۆربه‌ی راگه‌یاندنه جیهانیه‌كان و گه‌مه‌یه‌كی سیاسی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا كرد هه‌تائیستاشی پێوه بێت به ووریای له پارتی ده‌ڕوانن
.
ئه‌وه‌ی ده‌مێنێ له‌م دوومانگه‌ی كه‌له‌پێشمانه ده‌ی سه‌لمێنێ من هه‌ڵه‌م یاخود نا
به‌ڵام چاوه‌ڕیی فشاری نێو ده‌وڵه‌تیبن بۆسه‌ر عیراق كه پارتی ئیسترادی ده‌كات
........ سیروان حسین ......
تعليقات
إرسال تعليق