بزوتنه‌وه‌ی گۆران له‌به‌غداد دژی كوردستان راوه‌ستاته‌وه
په‌رله‌مانتار و وه‌یزره‌كانی گۆران له‌به‌غداد به‌چری دژایه‌تی خواست و مافی گه‌لی كوردستان ده‌كه‌ن هه‌وڵ و ته‌قه‌لایان بۆئه‌وه‌یه كه قه‌یرانی دارایی له‌هه‌رێمی كوردستان قوڵتر بێته‌وه و له‌و پیلانه شومه‌دا به‌شدارن كه خه‌ونی داگیركه‌رانه تا كیانی هه‌رێمی كوردستان له‌باربه‌رن و هه‌ژموونی عروبه‌ی عێراقی فه‌رز بكه‌ن.
ئه‌وكاته‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌دانوستاندایه بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ل به‌غداد رێك بكه‌وێت به‌په‌له نوێنه‌رانی گۆران له‌به‌غدا ده‌چنه لای عه‌بادی و داواده‌كه‌ن موچه نه‌نێرێت و فرۆكه‌خانه‌كان نه‌كرێته‌وه گه‌مارۆ به‌رده‌وام بێت .
له‌سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه ئه‌وه ومان به‌ده‌ست گه‌یشتووه كه له‌پاش كۆبونه‌وه‌ی نوینه‌رانی به‌غدا و هه‌ولێر بۆ كردنه‌وه‌ی فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ئارام شێخ محه‌مه‌د كه‌جیگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراقه سه‌ردانی وه‌زیری ناوخۆی عێراقی كردوه‌وداوای لێكردوه كه‌گه‌مارۆكان به‌رده‌وام بێت و فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان نه‌كرێته‌وه له‌به‌رامبه‌ردا وه‌زیری ناوخۆ وه‌ڵامی داوه‌ته‌وه كه‌فشاری نێوده‌وڵه‌تیان له‌سه‌ره و ده‌بێت فرۆكه‌خانه‌كان بكرێنه‌وه .
هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌نگاوه‌دا هۆشیار عه‌بدوڵای په‌رله‌مانتاری گۆران له‌به‌غداد به‌میدیاكانی راگه‌یاندوه كه هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی به‌سه‌ر موچه‌ی پاسپۆرت و نشینگه دا گرتووه له‌كاتێكدا حكومه‌تی عێراق ناردویه‌تی به‌بێ ئه‌وه‌ی باس له‌وه‌بكات كه ئه‌وه‌ی عێراق ناردوویه‌تی له‌سه‌داچلی موچه‌كه‌یه و ده‌بێت حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خۆی ئه‌وه‌ی تری ته‌واو بكات واته موچه‌ی ئه‌ودام وده‌زگایانه كه‌فه‌رزه له‌سه‌ر عیراق بینێرێت نیوه‌شی نانێرێت و مانگانه حكومه‌تی كوردستان له‌بودجه‌ی خۆی ته‌واوی ده‌كات به‌ڵام هوشیار بۆیه ئه‌م لێدوانه ده‌دات تاپاساو بداته عه‌بادی و له‌سه‌رپیلانی قوتبرینی كوردستان به‌رده‌وام بێت .
بزوتنه‌وه‌ی گۆران وهاوپه‌یمانه‌كانی هه‌موو هه‌وڵ و ته‌قه‌لایه‌كیان خستۆته گه‌ڕبۆئه‌وه‌ی قه‌یرانی دارایی له‌هه‌رێمی كوردستان قوڵ بێته‌وه و ده‌یانه‌وێت رێگری بكه‌ن له‌ناردنی موچه و بودجه‌ی كوردستان كه‌مافی سروشتی گه‌لی كوردستانه و به‌غداد وه‌ك داگیركه‌ر زه‌وتی كردووه.
تعليقات
إرسال تعليق