زۆرگوتن لەقورئان خۆشە

زۆرگوتن لەقورئان خۆشە،یان عەبادی موچەی فەرمانبەران دەداتە حکومەتی هەرێم یان لیتریک نەوتی کەرکوک لای پارتی ەوە ناڕوات،دانیشن خۆتان لەوە زیاتر سوك مەکەن ، گەر پێتان کرا وەك جاشێکی موحتەرەم و مولتەزم چەك هەڵگرن و لەگەڵ حەشد هجوم بکەن بۆ گرتنی ڕێرەوی بۆری نەوتی کەرکوك لە فیشخاپور ، گەر ئەو غیرەتەشتان نیە لاف لێ مەدەن دوای دەبن بەجاشی بندیوار .

ئاخر سەردانی ئەو سێ دەستە خوشکە بۆلای عەبادی و داواکردن لە عەبادی بۆ ئەوەی موچە نەداتە دەست حکومەت و بیداتە دەست ئەو حزبانە یان ڕاستەوخۆ بغداد خۆی بیدات ، چ شتێکی لە خیانەتی ۱٦ ی ئۆکتۆبەر کەمترە ؟ ئاخر ئێوە زەڕەیەك حەیاتان هەبوایە سەری لوتی خۆتان ڕەش دەکرد دوێنێ ئێوە لە بغدا بوون ئاڵای کوردستان لەکەرکوك سڕایەوە ، غیرەت و شەهامەتی ئەوەشتان نەبوو بەووشەیەك باسی جینۆسایدی دوز بکەن بەرامبەر عەبادی ، ئێوە دوێنێ بە ڕوونی بە عەبادیتان ووت ئێمە ( نەخاکمان لاگرنگە نەکەرامەت نەنەتەوە ، بەس موچەمان بدەرێ و لێخوڕە ) .

لەوەتی ئێوە دروست بوون پیلانی جاشانە دەهۆننەوە و سیباقتانە بۆ بغداد تا دلسۆزی و سەرشۆڕی خۆتانی پیشان دەن .

خواشاهیدە ترسی پارتی تان نەبوایە و توانای پۆلیسێکتان لە هەولیر و دهۆك هەبایە کەرامەتی کوردتان هەڕاج دەکرد ، دەك داوەشێن .

بهمن کاك عبداللە

تعليقات

المشاركات الشائعة من هذه المدونة

چی دەربارەی چەکی کارۆموگناتیسی دەزانیت؟ زانیاری دەربارەی لێرەوە بزانن