تاقە کچەکەی قاسم سلێمانی ڕفێندراوە بۆ شوێنێکی نادیار

بە پێی دووایین زانیاریەکان کە گەیشتۆتە دەست دالاهۆ پۆست : ( زەینەب سلێمانی ) کچە تاقانەکەی قاسم سلێمانی  کە تەمەنی 22 ساڵ دەبێت ئەمڕۆ سێشەم 2ی ژانویە 2018 کاتژمێر 9 ی بەیانی بە کاتی تاران کاتێک لە گەڵ پاسەوانەتایبەتەکەی لە ماڵ هاتۆتە دەرێ ، بەدەستی کەسانێکی نەناسراو ڕفێندراوون و تا ئێستاش هێج زانیارییەک نییە ئەو کەسانە کێن و زەینەب و پاسەوانەکەیان بۆ کوێ بردووە .
لە هەفتەکانی رابردوودا هەندێک لێک هەڵبەزینەوەو ڕای جیاواز لە نێوان بەرپرسانی سەرەوەی سپای پاسداران و وەزارەتی ئیتڵاعات و بەیتی رێبەری هاتبووە ئاراوە کە بۆتە هۆی بێ متمانەیی بە یەکتر لە نێوانیاندا .
وەک باس دەکرێت فەرماندەیی فەیلەقی قودس تاوانەکەی خستۆتە ئەستۆی بەرپرسی وەزارەتی ئیتڵاعات ، بەڵام ئەم ناوەندە ئەوەی ڕەت کردۆتەوە و بەلینی بەشوێنداچوونی بۆ کردووە ، بەیتی ڕێبەرایەتی خامنەیی تائێستا لەم بارەوە هیچ دژکردەوەیەکی نیشان نەداوە ، ئەم کردەوەی ڕفاندنە بەسێوەیەک بۆ هەموویان جێگەی سەرسووڕمان و نامۆیە .

تعليقات

المشاركات الشائعة من هذه المدونة

چی دەربارەی چەکی کارۆموگناتیسی دەزانیت؟ زانیاری دەربارەی لێرەوە بزانن