عێراق لەبەردەم چەند هەرەشەیەکی جدی دایە
1. ئەگەری تەنینەوە و دستپێکردنی خۆپیشاندانەکانی هاوشێوەی ئێران لەباشوری عێراق ، ئەگەر ئەوە روبدات تواوی ناوچەکانی باشوور لەژێر کۆنتڕۆڵی هێزەئەمنی و میلیشیاکانی عێراق دەردەچێت .
2. دەستپێکردنی خۆپیشاندان و نارەزایی لە ناوچە سونیەکان چونکە دۆخی ناوچەکانیان لە دۆخی پێش هاتنی داعش زۆر خراپترە و میلیشیاکانیش ناچارن پاشەکشی بکەن بەهۆی دۆخی ئێرانەوە .
3. پاشماوەکانی داعش و ئەو گروپانەی لەدوای داعش دروست بوون چاوەرێی تەوقیتێکی گونجاو دەکەن بۆ دەستپێکردنی جموجۆڵ چالاکیەکانیان .
4. پەسەند نەکردنی بودجە و ئەگەری برینی یارمەتیە داراییەکانی دەرەوە بۆ عێراق .
5. خۆدزینەوەی عەبادی لە بەڵێنەکانی کە بە ئەمەریکا و سعودیەی داوە سەبارەت بە میلیشیاکان ، دەبێتە هۆی زیاتر گۆشەگیربوونی.
6. عەبادی بۆ روبەروو بونەوەی گەندەڵی هیچ هەنگاوێکی نەناوە ئەوەش متمانەی هاوڵاتیان بە حکومەتەکەی شلۆقتر دەکا و تەقینەوەی جەماوەری لێدەکەوێتەوە .
7. بێزاری و رقی زۆرینەی خەڵک لە عەمامە بەسەرەکان و رۆژ دوای رۆژ ئەو رقە زیاتر دەبن .
8. ئەگەری بڕینی یارمەتیەکانی ئەمەریکا بەهۆی هەڵوێستی عێراق سەبارەت بەقودس .
9. نزیکبونەوەی کاتی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان لە عێراق و ئەگەری دواخستن و توندبونەوەی ململانێکان .
10. خۆدزینەوەی عێراق لە گوشارەکانی دەرەوە بۆ دەستپێکردنی گفتوگۆ لەگەل کوردستان و وەرگرتنی هەڵوێستێکی تر بەرامبەر بەغدا لەلایەن کوردەوە .
تێبینی ::
ئەوبابەتەی سەرەوە فاڵگرتنەوەنیە بەڵکو خوێندنەوەیەکە بۆ دۆخی ئێستای عێراق و ئەو لێکەوتانەی کە بەهۆی ئەو دۆخەی ئێستاوە لێی دەکەوێتەوە .
#نیازحاجی
تعليقات
إرسال تعليق