عەبادی نە ناوی هێنان و نەبەنوێنەری هەرێمی هەژمار کردووەن
دەقی هەواڵی چاوپێکەوتنەکەی شاندەکەی گۆڕان و کۆمەڵ و هاوپەیمانی دیموکراسی و دادپەروەری کە نووسینگەی عەبادی بڵاوی کردووەتەوە، بەم جۆرەیە:
دکتۆر حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیران ئەمڕۆ پێنج شەممە پێشوازی کرد لە شاندێک پێکهاتبوو لە ژمارەیەک حیزبی کوردی. (لێرەدا ناویان ناهێنێت و ئاماژەش ناکات بەوەی نوێنەری هەرێمن).
هەروەها دکتۆر حەیدە عەبادی جەختی لە یەکپارچەیی خاکی عێراق و هەمەڕەنگی ڕەگەز و مەزهەبی عێراق کردەوە و، ڕوونی کردەوە کە ئێمە بەیەکڕیزی بەسەر داعشدا سەرکەوتین. وتیشی: ئەو بەرپرسیارێتییەی لەسەرشانمانە بریتییە لە سەرپەرشتیکردنی هەموو هاوڵاتیانی عێراق.
بەردەوام وتی: حکومەتی ناوەند ئامادەیە بۆ دابینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بە شێوەیەکی ڕوون و دادپەروەرانە و بە پێی میکانیزمێکی وردبین. ڕوونیشی کردەوە: کە ئاماژەی داوە بە چاودێریکردنی خەرجکردنی ئەو پارەیەی جوتیاران کە لای حکومەت ماوە.
شاندە کوردییەکەش پیرۆزبایی لە دکتۆر عەبادی کردووە بە بۆنەی سەرکەوتن بەسەر داعشدا و، بەرامبەر حیکمەت و دانایی ئەو لە سەرکردایەتیکردنی شەڕەکاندا دژ بە داعشە شەرانگێز و تیرۆریستەکان. شاندەکەش قەناعەتیان بە یەکپارچەیی خاکی عێراق هەبوو و پێیانوابوو کە ئەو ئەشکالییەتەی لە نێوان ناوەند و هەرێم هەیە بە پێی ئەو دەستورە چارەسەر دەکرێت کە هەموو لایەک دەنگیان لەسەری داوە. (تەواو بوو).
ئێرانی ئاسا بەڕیی کردوون: پەس فەردا بیە.
خالد ڕەنجدەر
تعليقات
إرسال تعليق