چۆنیەتی هەوڵی تیرۆرکردنی بارزانی
ساڵی 1979 جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی دێتە ڤییەننای پایتەختی نەمسا لە ماڵی کاک محمد ڕەزا نیشتەجێ دەبن .
ئەوکاتە کاک عارف تەیفور محمد ڕەزای ئامۆزای و دکتۆر پیرۆت ماڵەکانیان لە ڤیەننا بوو ، ڕۆژانە لەگەڵ جەنابی سەرۆک بەیەکەوە ئیشوکارەکانی پارتیەتیان ڕادەپەڕاند .
ڕۆژی 1979 / 01 / 9 دوای تەواو بوونی ئیشوکارەکان سەرۆک مەسعود بارزانی بڕیاری گەڕانەوە دەدات بۆ کوردستان و بەکاک عارف تەیفور دەڵێ : جەنابیشتان خۆتان ئامادەکەن بۆ گەڕانەوە و لەگەڵ کاک دڵشاد میران و کاک ئازاد بەرواری پێکەوە دەچینەوە .
کاک عارف دەڵی بەسەرچاو بەڵام دەرفەتم پێ بدە بچم کەل و پەلی خۆم لە ماڵەوە کۆبکەمەوە و خودا حافیزیش لەمالەوە بکەم و بەیانی دێمەوە خزمەتتان بۆ گەڕانەوە .
دوای ڕۆیشتنی کاک عارف لە ماڵی محمد ڕەزای ئامۆزای دکتۆر پیرۆت و کاک دڵشاد میران و کاک تاریق ئاکرەییش لەوێ دەبن . جەنابی سەرۆک لەگەڵ کاک محمد ڕەزا و کاک ئازاد بەرواری و دکتۆر پیرۆت دەچن بۆ ماڵی دکتۆر پیرۆت بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ کاک (فارس باوە) چونکە دیارە زانیاری گرنگی لا بووە تا بیداتە جەنابی سەرۆک .
لەوێ لەگەڵ فارس باوە پێکەوە دادەنیشن و دوای تەواو بوونی چاوپێکەوتن ، جەنابی سەرۆک دەیەوێت هەڵسێ بچێتە دەرەوە ، فارس باوە دیارە ترسی ئەوەی دەبێ موخابەراتی عێڕاقی بەو کۆبونەوەیان زانیبێ دەڵێ جەنابی سەرۆک جارێ جەنابتان بووەستن مەچوونە دەرەوە با برادەران بچن !
جەنابی سەرۆک دەڵێ چی هەیە بۆ نەچم ؟
فارس باوە دەڵێ : قوربان هیچ نیە جەنابتان دانیشن هەروا حەز دەکەم جارێ برادەران دەربچن ئینجا ئێوەش بچن .
کاک محمد ڕەزا و کاک ئازاد بەرواری و دکتۆر پیرۆت دەردەچن دەرەوەی دەرگای شوققەکە لەوێ بە دەمانچە تەقەیان لێ دەکرێ و دکتۆر پیرۆت و کاک ئازاد بەرواری بریندار دەبن ، کاک ئازاد بەرواری زۆر لە جەنابی سەرۆک دەچێ کابرای تەقەکار وا دەزانێ جەنابی سەرۆکە کە برینداری کردووە.
جەنابی سەرۆک کە گوێی لە تەقە دەبێ و هیچ چەکیشی پێ نابێ دەست دەداتە گوڵدانێکی سەر مێزەکە و تاو دەداتە فارس باوە و پێی دەڵێ ها ئەوەشت کرد !
فارس باوە دەڵێ نەخێر قوربان بەهیچ شێوەیەک دەستی منی تێدا نیە بەڵام لەوانەیە موخابەراتی عێڕاقی چاودێری منیان کردبێ کە هاتووم بۆ دیداری جەنابتان و من چۆن خیانەت لە جەنابتان دەکەم ئەوە نیە من نەمهێشت جەنابتان بچنە دەرەوە !
تەقەکەرەکە کە دەبینێ بەرگری چەک نیە هێرش دەهێنی بێتە ژوورەوە بۆ ئەوەی یەقین بێ کە ئەوەی لێی داوە جەنابی سەرۆک بارزانی یە .
کاک محمد ڕەزا دەبینی هێرشبەرەکە بەرەو ژوورەوە دێ ترسی لێ دەنیشێ بگاتە جەنابی سەرۆک بۆیە دەمانچەیەکی پێ دەبێ تەنها 5 دانە گوللـەی دەنگی لەسەر واتە مرۆڤ ناکوژێ !
ناچار بەوە تەقە لە کابرا دەکات و کابراش وا دەزانێ گوللـەی ڕاستیە و ترسی لێ دەنیشێ و دەگەڕێتەوە کاک محمەد ڕەزا دانە دانە تەقەی لێ دەکات هەر 5 گوللـە دەنگیەکەی پێوە دەنێ و کابرا ڕادەکات و هەڵدێ .
ئینجا پۆلیس دەگەنە شوێنی ڕووداوەکە و جەنابی سەرۆک و کاک محمد ڕەزا دەبەنە بنکەی پۆلیس و لێکۆڵینەوەیان لێ دەکەن .
کاک ئازاد بەرواری و دکتۆر پیرۆتیش دەبەنە نەخۆشخانە بۆ ساڕێژ کردنی برینەکانیان .
لە بنکەی پۆلیس جەنابی سەرۆک خۆی دەناسێنێ و ئیدی زۆر ڕێزی لێ دەگرن و ووتەی لەسەر ڕووداوەکە لێ وەردەگرن و جەنابیان پێیان ڕادەگەێنێ کە تەنها موخابەراتی ڕژێمی بەعس بەتاوانبار دەزانن لەو ڕووداوە .
دواتر پۆلیس پاسەوانیان لێ دەکات و دەگەڕێنەوە و ڕۆژی دواتر بە هاوڕێیەتی کاک کاک عارف تەیفور و کاک دڵشاد میران دەچنە فڕۆکەخانە تا سەفەر بکەن بەرەو ئەسینای پایتەختی یۆنان بەڵام بەهۆی بارینی بەفری زۆرەوە گەشتە ئاسمانیەکان بۆ چەند ڕۆژ ڕادەوەستن .
پاشان ئەوەی گەشتەکان دەست پێدەکەنەوە ئەوانیش سەفەر دەکەن بۆ ئەسینا تاکو لەوێش بچن بۆ قوبرس تا پاسەپۆرتەکانی کە لەلایەن (یاسر عەرفات) سەرۆکی کۆچ کردووی فەلەستینی بۆیان ئامادە کرابوو وەریبگرن .
لە ناو فڕۆکەخانەی ئەسینا ڕووبەڕووی بارزان تکریتی زڕبرای سەددام دەبنەوە !
بارزان تکریتی نزیکەی 30 کەسی لەگەڵدا دەبێ لە پیاوانی موخابرات و بەعسی .
جەنابی سەرۆک و کاک عارف و کاک دڵشاد میران دەچن لە دادەنیشن دوور لە چاوی ئەوان .
بەداخەوە لەوێش فڕۆکەکەی بڕیار بوو گەشتی پێ بکەن بۆ چەند کاتژمێر دوا دەکەوێ .
بارزان تکریتی و جەماعەتەکەی ڕێک لەو دەروازەیە دادەنیشن کەدەبێ جەنابی سەرۆک و ئەوان پێیدا تێپەڕن بۆ سوار بوونی فڕۆکە !
بۆ نەگبەتی فڕۆکەکەی بارزان تکریتی و ئەوانیش دوادەکەوێ لە وادەی خۆی .
ئەو فرۆکەی جەنابی سەرۆک و هەڤاڵانی دەیانەوێ گەشتی پێ بکەن نۆرەی دێت و بانگەواز دەدات بۆ سواربوونی گەشتیاران .
ناچار کاک عارف و کاک دڵشاد میران کە مرۆڤی بە هەیکەل گەوورەن جەنابی سەرۆک دەدەنە پەنای خۆیان و بەپێش بارزان تکریتی و جەماعەتەکەی تێدەپەڕن و دەچن سواری فڕۆکە دەبن .
پێیان وابووە بارزان تکریتی جە
تعليقات
إرسال تعليق