ڕاوێژکارەکەی عەبادی گاڵتە بە وەڤدی سێ لایەنەکە دەکات
ئیحسان شەممەری راوێژکاری حەیدەر عەبادی ، لە نوسێنێکی تەنزئامێزدا ، سەردانەکانی ئەو لایەنەکوردیانەی کەئەمڕۆ بۆ بەغدا ئەنجام دران بە( رۆژی حەجی کوردەکان بۆ بەغدا) دەچوێنێت !
ئەمڕۆ سێ حزبەکە، پاشان پاڤێڵ تاڵەبانی هەریەک بەجیا سەردانی حەیدەر عەبادیان کرد ، ئەم سەردانانە دوای ئەوە دێن کە حەیدەر عەبادی لەچەند رۆژی رابردوودا لە ژێر گوشاری ئەمەریکا و فەرەنسا و صەندوقی دراوی نێودەوڵەتی دەستبەرداری مەرجەکانی بوو ، وە ئامادەبوو دەست بەگفتوگۆ بکات لەگەڵ کوردستان و شایستە داراییەکانی هەرێم بنێرێت .
پێشوازی کردنی حەیدەر عەبادی لە لایەنەکوردیەکان جۆرێکە لە یاریکردن و بۆ کەمکردنەوەی گوشارە دەرکیان بەکاریدەهێنێت ، دەیەوێت بە پێشوازی کردن لەو وەفدانە و پێشاندانی ئەو دیدارانە، وا لە لایەنە دەرکیان بگەیەنێت کەکورد دوو بەرەن و داواکاری جیاوازیان هەیە .
ئەو سەردانانەی ئەمڕۆ ئەنجام دران تەنها ئامانج لە ئەنجامدانیان کەمکردنەوەی گوشارەدەرەکیانە لەسەر عەبادی کە ئەمەش بە زیان بۆسەر هەرێم و موچەخۆران تەواو دەبێت ، ئەگینا پێشتر عەبادی ئامادەنەبوو هیچ پێشوازیەکیان لێ بکات و چەند جارێک داوای دیداری ئەو حزبانەی رەت کردبووەوە ، خێرە ئێستا پێی رازی بوو و چاوی پێیان کەوت ؟!
#نیازحاجی
تعليقات
إرسال تعليق