پێشبڕكێ ی بەفورسان بوون و کۆبونەوەی حزبی !

لە دوای خیانەتی ۱٦ ی ئۆکتۆبەرەوە ئەوە بۆ جاری سێهەمە جەماعەتی کردار شەرتە و گۆڕانخوازان و کۆمەڵی ئیسلام خوازان دەچن بۆ بغداد و پێشبڕكێ دەکەن ، بۆ ئەوەی ببنە فورسانی دڵسۆزی عێراق و الحبیب یان .

گۆڕان خوازان و کۆمەڵی ئیسلامی وەك پیشەی هەمیشەیتان بەجنێو ووڵام مەدەنەوە تەنها قسەی دووساڵ پێش ئیستای سەرکردەکانتان بەبیر دێنمەوە ، هەرئیوە نەبوون دەتان ووت دژی کۆبونەوەی ژورە داخراو تاریکەکانین ؟ ئیوە نەبوون دەتان ووت ئێمە حکومەت و پەرلەمان مان هەیە نابێت حزب مفاوەزات بکات ، ئەی ئیستا ئەم بەسەر شۆڕی چونەتان بۆ بغداد بۆ چی یە و ناوی دەنێن چی ؟

ئەی جەماعەتی بەرهەم ی کردار شەرتە ، ئیوە نەتان دەوت دەبیت دەستی حزب لە حکومەت ببڕێت و نابیت حزب لەدەرەوە نوینەرایەتی هەرێم بکات ؟ ئەی ئەم هەڵە داوانەتان بۆ بغداد ناو دەنێن چی ؟

بامن پێتان بڵێم ئێوە گەوجێنراون و ئەوانیش بۆ ئەوە ڕۆشتوون بتان کەن بە فورسانی دڵسۆزی عیراق و الحبیب تان .

بەڵام باش بزانن نەك ئەو سێ لایەنە گەر یەکیتی و هەموو حزبەکانی تری کوردستان یش بڕۆن ، پارتی و ماڵی بارزانی تان لەگەڵ نەبێت حسابی سەرکێ توری قوڕاویتان بۆ ناکەن و لە جاشێك زیاتر ناتان بینن ، چونکە لە مێژوو دا و بەتایبەتی تریش لە دوای ۱٦ ی ئۆکتۆبەر و شەڕی ( پردێ و سحێلا و مخمور ) بۆ هەموو دوژمنانی کورد ئیسپات بوە خاوەنی ڕاستەقینەی کوردستان پارتی و بارزانین . دانیشن بەخێر فورسانەکانی ۲٠۱۸ .

بهمن کاك عبداللە

تعليقات

المشاركات الشائعة من هذه المدونة

چی دەربارەی چەکی کارۆموگناتیسی دەزانیت؟ زانیاری دەربارەی لێرەوە بزانن