دكتۆر بەرهەم کڵاو لەسەری کێ دەنێ ؟
لەلایەک لیست و حزب دروست دەکات و کۆنگرە دەبەستێ و خۆشی دەکات بە سەرۆکی ئەو حزبە وەک ئامادەکاری بۆ بەشداری هەڵبژاردنەکان ، ئەو هەڵبژاردنەی کە دواجار یەکێتی هەر خۆی ، ئەو حزبەی کە هێشتا دکتۆر بەرهەم جێگری سکرتێری گشتیە تێیدا ، رێگر دەبێ لە ئەنجامدانی !!!
لەلایەک کاکی بەرهەم هیچ کورسیەکی نیە و شەرعیەتی دەنگدانی وەرنەگرتووە ، کەچی بەناوی میللەتەوە ، وەک حەملەدار ، قافڵە دروست دەکات بۆ حەجی بەغدا ، بەو هیوایەی بەغدا حکومەتی هەرێمی بۆ بڕوخێنێ و حکومەتێکی سێبەری خۆی بەناوی حکومەتی ئینقاز بۆ دروست بکات !
یەکێتی لەلایەک فەرهاد سەنگاوی دەردەکات لەبەر ئەوەی پشتگیری لیستی شاسواری کرد ، کەچێ بێدەنگیشە بەرامبەر ئەو چەند پەڕلەمانتارەی خۆی کە چونەتە ناو حزبەکەی دکتۆر بەرهەم ...
لەسنوری سلێمانی(زۆنی وەزیراوە) باشترین بازرگانی و قازانج و پارەکۆکردنەوە ئێستا بوەتە حزب دروست کردن ، ئەی بینیمان نەوشێروان مستەفاش حزبێکی بەناوی گۆڕان دروست کرد و پێی بووە خاوەنی دەیان کۆشک و پشک و کۆمپانیا و پرۆژە و موڵکی گرانبەها !
زۆر خۆش و ئاسانە .....
تا پێت دەکرێ دزی بکە و گەندەڵێ بکە و زەوی داگیر بکە و قۆڵی خەڵک ببڕە و فەقیر هەڵخەڵەتێنە ، پاشان حزبێک دروست بکە بەناوی گۆڕان یان نەوەی نوێ ، یان هاوپەیمانی دیموکراتی ، ئیتر ئەو دزی و گەندەڵیانە دەبن بەبەشێک لە رابردوو ، بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو وەک گیانەوەری حەربا رەنگی خۆت بگۆڕە و بەجۆرێکی تر کڵاوێکی تر بدورە بۆ سەری دەنگدەران !
#نیازحاجی
ده ست خوش بیت زور راسته ده بی جی به قومی له زوونی وه زیران. و جاش و خاک فروش
ردحذف