کردارەکانی بەرهەم صالح ی کردار شەرتە
ئەو زانیاریانەی لە خوارەوە دەینوسم ، وەك ناوی خۆم لێ ی دڵنیام و هاودیدەکانی دەتوانن ووڵامم بدەنەوە .
۱ـ بەرهەم صالح لە کابینەی شەشی حکومەتی هەرێم سەرۆکی حکومەت بوو ، لەوکاتەی کەپارەی زۆر لە بغدادەوە دەهاتە هەرێمی کوردستان ، بەناوی ۱۷٪ بوجە ، بەرهەم صالح کاتێك سەرۆکایەتی حکومەتی بەجێهێشت ، حکومەتی بە ( ۳ ملیار دۆلار ) قەرزەوە بەجێ هێشت ، بەبێ ئەوەی یەك پرۆژەی ستراتیجی لەم ووڵاتە ئەنجام دابێت ، لەچەن مانگی ڕابردوو ئەندامێکی سەرکردایەتی پارتی ئەو زانیاریەیی ڕووبەڕوی کردوەتەوە ، بەرهەم گوتوویەتی ئەو پارەیەم داوە بە ..... سەرکردەیەکی باڵای یەکیتی !
۲ـ لە خۆپیشاندانی ۱۷ ی شوباطی ۲٠۱۱ لە سلێمانی کاتیک NRT لەلایەن حزبەکەی بەرهەمەوە سوتا ، جەنابی دکتۆری کردار ( ٥ _ ۹ ملیۆن دۆلاری ) دابە ئەو کەناڵە ، لە قوتی خەلک و بوجەی حکومەت ، تائیستاش خاوەنداری بەشێک لە کەناڵەکە دەکات !
۳ـ بەرهەم صالح بۆ دامەزراندنی زانکۆی ئەمریکی لە سلێمانی کە خۆی خاوەنداری شەخسی دەکات ، بڕی ( ٤٠٠ ملیون دولاری ) لە نێچیرڤان بارزانی وەرگرتوە !
٤ـ پارکی هەواری شار لە سلێمانی کەبەرهەم کردویەتی بە دەستە گوڵی خۆی ، نێچیرڤان بارزانی تێچووی ٥٠٪ ی پارکەکەی داوە لەسەر تەکلیفی مام جلال و پارەیەکی خەیاڵیە !
پیلانە سیاسیە گڵاوەکانی
۱ـ بەرهەم صالح ئاگادار و هاندەری ئەو بەرپرسانەی یەکیتی بوو کە ڕۆژی ۹/۲٤ ویستیان نەهێڵن ڕیفراندۆم بکرێت !
۲ـ بەرهەم صالح دوای بەشداری لە ڕیفراندۆم ڕۆژی ۹/۲٥ ، تیلفۆنی بۆ جەماعەتەکەی کردوە و گوتوویەتی با لەبەرامبەر دەنگێکی ۱٠٠٠ دەنگی نەخێر بدرێت !
۳ـ بەرهەم صالح بەوردی ئاگاداری پیلانی ناو کۆبوونەوەکەی ۱٤ ی ئۆکتۆبەری دوکان بوە و زانیویەتی گروپی خیانەت چ نیەتێکیان هەبوە ، کەسی ئاگادار نەکردوەتەوە ، تەنانەت کۆسرەت ڕەسوڵی هاوڕێ شی !
٤ـ بەرهەم صالح ئاگاداری ورد و درشتی پیلانی ۱٦ ی ئۆکتۆبەر و فرۆشتنی کەرکوک و دوز و هەولدان بۆ کەوتنی هەولیریش بوە ، بەڵام کەسی ئاگادار نەکردوەتەوە !
٥ـ بیرۆکەی حکومەتی ئینقاز هی بەرهەمو حەشد و ئیران و گروپی ۱٦ ی ئۆکتۆبەر بوە بەڕێککەوتن لەگەڵ کۆمەڵ و گۆڕان ، بۆ ئەوەی بکرێت بەسەرۆکی حکومەت .
٦ـ بەرهەم صالح یەکێکە لەو کەسانەی بە بغدادی وتوە گفتوگۆ لەگەڵ ئەم حکومەتەی ئیستا مەکەن و دەستی لەو خۆپیشاندان و پشێویانەی ئیستای سلێمانی و زۆنی شڵەقاو هەیە !
۷ـ بەرهەم صالح ساڵی ۲٠٠۷ داوای لەمالکی کردوە هێز بنێرێت بۆ دەستگرتن بەسەر بیرە نەوتەکانی کەرکوک و مەندەلی دا !
ئەمانە مشتێکن لە خەرواری کردارەکانی ئەو کەسەی خۆی کردوە بە فریشتە و فریاد رەس .
بهمن کاک عبداللە
تعليقات
إرسال تعليق