بەرپرسی بەشی دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕتی نامەیەک بڵاو دەکاتەوە
هه‌موو لایه‌ک و ڕێکخراو و سه‌ندیکاکانی ڕۆژنامه‌نووسان و سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داکۆکی له مافی ڕۆژنامه‌نوسان ئاگادار ده‌که‌مه‌وه، من وه‌ک ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌بردن و به‌ڕێوه‌به‌ری دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی، به هیچ شێوه‌یه‌ک ئیستیقاله‌م له که‌ناڵی ئێن ئاڕ تی نه‌کردووه‌و به هۆی که‌وتنم و ئازاری ئه‌ژنۆمه‌وه تا دووشه‌ممه‌ی داهاتوو مۆڵه‌ت بووم ، به‌ڵام ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وازم له نه‌وه‌ی نوێ هێناوه و باسی خیانه‌ت و بێ وه‌فایی شاسوار عه‌بدولواحیدم کردووه که به‌رامبه‌ر خۆم و هاوڕێیانم کردوویه‌تی، به فه‌رمانی شاسوار و له‌لایه‌ن مه‌م بورهان قانع به‌ڕێوه‌به‌ری ئێن ئاڕ تی به ناوی منه‌وه ئیستیقاله‌یان نوسیوه‌و ئیمزایان کردووه.
ئه‌م کاره‌ش دووره له هه‌موو بنه‌مایه‌کی ئه‌خلاقیه‌وه و سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه‌شه که له ئێستادا که‌ناڵی ئێن ئاڕ تی میدیای فه‌ڕمی نه‌وه‌ی نوێ و زمانحاڵی شاسوار عه‌بدولواحیده ، چونکه به هیچ شێوه‌یه‌ک ئاگاداری ئستیقاله‌ی خۆم نیم و به‌ناوی منه‌وه نوسراوه‌و ئیمزا کراوه له‌کاتێکدا من به فه‌ڕمی مۆڵه‌تی نه‌خۆشیم تا دووشه‌ممه‌ی داهاتوو هه‌بووه، ئه‌وه‌ش نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه بێلایه‌نی و هاوسه‌نگی و ڕاستگۆیی تێدا نه‌ماوه‌و هه‌موو ئه‌و دروشمانه له ئێستادا دوورن له ڕاستیه‌وه.
وه جێی سه‌رسوڕمانه که به‌ڕیوه‌به‌ری ئێن ئاڕ تی خاوه‌نی چه‌ندین کتێب و سیمیناره له سه‌ر ئه‌خلاق و پیشه‌یی بوونی کاری ڕۆژنامه‌وانی، دوور له‌هه‌موو پرنسیپێک و باوه‌ڕبوون به نوسینه‌کانی خۆیشی، ئه‌و هه‌موو پێشێلکاری و سوکایه‌تییه به هاوکار و هاڕێکانی قبوڵ ده‌کات و فزه‌ی لێوه نایه‌ت.
هه‌موولایه‌ک دڵنیا ده‌که‌مه‌وه له‌م یه‌ک دوو ڕۆژه‌دا هه‌موو ئه‌وه‌تان بۆ ڕوون ده‌که‌مه‌وه که له ئێستادا که‌ناڵی ئێن ئاڕ تی زمانحاڵ و میدیای فه‌ڕمی نه‌وه‌ی نوێ و شاسوار عه‌بدولواحیده‌و جگه له‌وه‌ش هه‌ڵوێستی گرنگ و توندترم ده‌بێت.
سوهه‌یب شێخ ئه‌حمه‌د کاکه مه‌حمود
ڕۆژنامه‌نووس
تعليقات
إرسال تعليق