موچەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت
سبەی سێ شەممە،١٦ی کانونی دووەمی ٢٠١٨، موچەی مانگی ٩ی ھێزەکانی یەکەی ٧٠ و ٨٠ و بەشێکی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت.
نوسینگەی رۆژنامەوانی جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە بەخەندان-ی راگەیاند، پاش ھەوڵ و بەدواداچوونی وەزارەتی پێشمەرگە لەگەڵ وەزارەتی دارایی حکومەتی ھەرێم، بریارە سبەی سێ شەممە مووچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و ھێزەکانی یەکەی ٧٠ و ٨٠ و تەواوی ئەو ھێزانەی کە مووچەی مانگی ٩ی ساڵی ٢٠١٧یان وەرنەگرتووە دابەش دەکرێت.
بەھۆی بریاری پاشەکەوت کردنی مووچەی ھێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان، دابەشکردنی مووچەی بەشێک لە ھێزەکانی وەزارەتی پێشمەرگە دواکەوت
تعليقات
إرسال تعليق