لیستی نیشتیمان فرۆشان....
باشتر بڵێین (لیستی حەجەکە) ، ئاخر سەیر لەوەدایە هیچ یەکێک لەحزبەکانی ئەو هاوپەیمانێتیە باوەڕیان بە نیشتیمان نیە کەچی لیستەکەشیان ناو لێناوە (نیشتیمان) .....
لیستی نیشتیمان فرۆشان بازاڕێکی کۆنەفرۆشی بالە یان(لەنگە)یە تێیدا کارەکتەر و حزب و لیست و هاوپەیمانێی کۆن (بەڵام بۆیەکراو بە ڕەنگی نوێ) هەراج دەکرێ تا لە رێیەوە جارێکی تر کڵاوبخەنەوە سەری دەنگدەران و سەفقەیەکی تری دزی و گەندەڵی پێ لێ بدەن !
حزبەکانی زۆنی (وەزیراوە و عەقیداوە) وەک یاری (وەرەقە و کۆنکان) ، لەهەر یاریەکی نوێی هەڵبژاردندا، هەرجارەی بەجۆرێک شان دەدەنە شانی یەکتر و بەجۆرێکی نوێ پێڕەکانیان رێکدەخەنەوە و خۆیان نمایش دەکەن .....
مەخابن بۆ دەنگدەرانی ئەو سنورە هەرجارەی کڵاوێک دەخرێتە سەریان ، (پاقر و تەنەکەکان) زۆر بەئاسانی دەتوانن خۆیان بە (زێر و ئەڵماس) نیشان بدەن و جارێکی تر فێڵیان لێ بکەنەوە !
لە لیستی نیشتیماندا ، نیشتیمان هەراج دەکرێ هاوشێوەی هەراجکردنەکەی ۱٦ی ئۆکتۆبەر .
ئەگەریش زۆرە ، مەبەستیان لە نیشتیمانەکە عێراق بێ نەک کوردستان !
#نیازحاجی
تعليقات
إرسال تعليق