زەوی دووەم لە گەردوون دۆزرایەوە
گەردوونناسەکان هەسارەیەکیان ئاشکراکرد کە تایبەتمەندی پێویستی هەیە بۆئەوەی ژیانێکی هاوشێوەی زەوی، لەسەری دروستبکرێت.
پێگەی (ئی دەبلیو ئەی ئۆ)ی تایبەت بە بابەتی زانستی بڵاویکردەوە، ئەو هەسارە ناوی (بروکسیما بی) لێنراوە و جیاوازە لە تەواوی ئەو هەسارانەی لە هەزاران ساڵی ڕابردوو ئاشکراکراوە.
ڕوونیشیکردووەتەوە، (پروکسیما بی) کۆمەڵێک تایبەتمەندی ژیانی لەخۆگرتووە، قەبارەکەی کەمێک لە زەوی گەورەترە، هەروەها بەهۆی ئەو دوورییەی لەو ئەستێرەیەی شوێنی دەکەوێت، دەرفەتی بۆ بوونی ئاو لەسەری رەخساندووە.
ئەم هەسارە نوێیە، کە بە زەوی دووەم ناودەبرێت، چوار ساڵی رووناکی لە زەوییەوە دوورە و پلەی گەرمی لە نێوان ٣٠ بۆ ٩٠ پلەیە، ئەوەش ڕێگە دەدات ئاو بە شێوەی شلی لەسەر ڕووی هەسارەکە بمێنێتەوە.
ئەم ئەنجامە دوای شەش مانگ چاودێری لەڕێی ڕوانگەیەکی ئەوروپا و چەند ناوچەیەکی جیهانەوە دەستی گەردوونناسەکان کەوتووە.
تعليقات
إرسال تعليق