بەرهەم ساڵح تۆڵە دەکاتەوە،قوربانیەکە کێیە؟


بەرهەم ساڵح دەیەوێ بە پشتیوانی گۆڕان و کۆمەڵ پۆستێک لە بەغدا مسۆگەر بکات، ئەوەش لە بەرامبەر بەو تۆڵەیەی کە پێشتر باڵی دەستڕۆشتووی یەکێتی رێگەی نەدا ببێت بە سەرۆک کۆمار و فواد مەعسومی کردە سەرکۆماری عێراق، گۆڕان دەیەوێ لە رێگەی
گروپەکەی دوای بەرهەم ساڵح و کۆمەڵی ئیسلامیەوە داهاتووی خۆی لە پارێزگای سلێمانی مسۆگەر بکات، لە کاتێکدا کە ئێستا لە ئەنجومەنی پارێزگاکە زۆرینە و پۆستی پارێزگاریشی بە دەستەوەیە، بە هاوپەیمانیەتی لەگەڵ ئەو هێزانە دەتوانێ زیاتر لەبەرامبەر بە ماڵباتی تاڵەبانی خۆی رابگرێت، لەو ناوە کۆمەڵی ئیسلامی بە خۆدانە پاڵ گۆڕان چاوی لەوەیە کادیرو ئەندامانی یەکگرتووی ئیسلامی بۆ خۆی رابکێشێت، بە تایبەتی باڵی یەکگرتوو لە سلێمانی کە وەکو گۆڕان لە دۆخی کوردستان دەڕوانن، بەبێ گوێدانە ئەوەی یەکگرتوو لە هەولێر و دهۆکیش جەماوەری هەیە.
پاڤێڵ تاڵەبانی بۆ رێگریکردن لەو هەوڵانە هەر زوو خۆی گەیاندە دەسەڵاتدارانی عێراق، تا پێیان بڵێت ئەوەی ئەو هێزانە دەیەوێ بۆیان بکات ئەو بە ئاسانتر و بە کاتی کەمتر بۆیان   دەکات.
ئەوان بە چواردەورەی بەرژەوەندیەکانی خۆیاندا دەخولێنەوە، لێرەدا قوربانیەکە لەو یاریەدا تەنیا خەڵکی کوردستان و بە تایبەتی سلێمانیە، کە دوور نیە گۆبەندێکی دیکەی بۆ دروست بکەن، چونکە عەبادی پێش چوونی ئەوانە بڕیاریداوە مووچە بدات، نەک ئەوەی ئەوان ئیدیعای سیاسی بۆ دەکەن، کە لەوەشدا عەبادی نیازی هەیە، کە یان بۆ مەسەلەی هەڵبژاردن چەند مووچەیەک دەدات، یان بۆ وەرگرتنی قەرزە لە بانکی نێودەوڵەتی کە بە عەبادی وتووە بەبێ نەدانی مووچەی کوردستان قەرز نادەین بە عێراق، یان ئەوەتا فشاری گەورەی ئەنجومەنی ئاسایشە کە دەترسێ بڕیارێک بدات بە قازانجی کوردستان بێت، بەتایبەتی دوای ئەوەی ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا عێراقی لە پرۆژەکەی ئاگەدارکردەوە.
hemn salh

تعليقات

المشاركات الشائعة من هذه المدونة

چی دەربارەی چەکی کارۆموگناتیسی دەزانیت؟ زانیاری دەربارەی لێرەوە بزانن