شەڕی ساردی نێوان ئەمریکا و بەریتانیا


ئەوەی لە ناوچەکەدا روو دەدات لە بەهاری عەرەبی و ئینقیلابەکانی میصر و تورکیا ، دەرهاوێشتەی بونی شەڕکی ساردی رانەگەیەنراوی نێوان ئەمریکا و بەریتانیایە( یەکەم جارە ئەو دەستەواژەیە بەکاردەهێنرێت ) ، راستە لە ۸ ساڵی رابردوودا لە بەر ئەوەی دیموکراتەکان لە ئەمریکا لە دەسەڵات بوون (چونکە سیاسەتی ئەوان وەک لە پێشتر باسم کرد تا رادەیەک نزیکە لە سیاسەتی بەریتانیا) ، ئاستی ئەو جەنگە ساردە رانەگەیەنراوە بەرز نەبوە و هەستپێ نەکراو بووە ، بەڵام لە ئەگەری سەرکەوتنی کۆماریەکان لە هەڵبژاردنەکانی ۲٠۱٦/۱۱/٦ ی ئەمریکا ، ئەو جەنگە ساردەی نێوانیان بۆ ئاستی بەرزتر هەنگاو دەنێ .
لەبەر ئەوەی یەکێک لە دارێژەرانی نەخشەی سایکسپیکۆ بەر لە سەد ساڵ وڵاتی بەریتانیا بووە ، بۆیە بەریتانیا ئارەزوو ناکات دەستکاری ئەو نەخشەیە بکرێت ، بەڵام لەبەر ئەوەی ئێستا دۆخی ناوچەکە تەواو لەدەست دەرچوە ، بۆیە بەریتانیا دەیەوێت بە گوێرەی بەرژەەندیەکانی خۆی دابەشبکرێ ، (من پێم وایە بەریتانیا دەیەوێت ناوچەکە لەسەر بنەمای کانتۆن دابەشبکرێتەوە نەک هەرێم ) ، بەڵام ئەمریکا کار بۆ ئەوە دەکات ناوچەکە لەسەر بنەمای نەتەوەیی دابەشبکرێتەوە ،  هەر ئەوەش جیاوازی تێروانینی نێوان ئەو دوو زلهێزەیە بەرامبەر ناوچەکە و رۆژهەڵاتی ناوەراستی نوێ . لێرەدا روسیا و فەرەنسا و ئەڵمانیا رۆڵی یەکلایی کەرەوە دەبینن لە نێوان ئەم دوو هەڵبژاردەیەدا .
پێدەچی  چوونە دەرەوەی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا ، وا بکات کە وڵاتانی ئەوروپا زیاتر بەلای هەڵبژاردەی ئەمریکاوە بچن .

#نیازحاجی
۲٠۱٦/۸/۱۸

تعليقات

المشاركات الشائعة من هذه المدونة

چی دەربارەی چەکی کارۆموگناتیسی دەزانیت؟ زانیاری دەربارەی لێرەوە بزانن