پەیامنێری ئێن ئاڕتی لەلایەن پاسەوانەکانی عەبادیەوە فەلاقە کرا

دوێنێ ڕێکەوتی 2018/01/07 لە شاری (نەجەف) لەکاتی ڕووماڵی ئاهەنگێڕان بەناوی (النصر العظيم) .
پاسەوانەکانی سەرۆک وەزیرانی عێڕاقی فاشیل (حەیدەر عەبادی) هەڵدەکوتنە سەر پەیامنێری کەناڵی NRT عەرەبی (حوسام ئەلکەعبی) و تێر و پڕی تێهەڵدەدەن و لەناوەی درێژ دەکەن !
ئێستا عەبادی خۆی لێ بەری دەکات و دەڵێ دەستی منی تێدا نیە .
حوسام ئەلکەعبی دەڵێ : هەتا بەیانی ئارام دەگرم ئەگەر یاسا ئەو کەسە نەهێنێ کە بە قونکە دەمانچە لێیداوم و لەسەر عەردی ڕاکشاندم و تۆڵەم بۆ نەکاتەوە ئەوە پەنادەبەمە بەر ڕۆڵەکانی عەشیرەتەکەم و ئەوان دەبێ تۆڵەم بۆ بکەنەوە .
وەدەڵێ : من باوەڕم بەوەیە خودا سەرم دەخات چونکە من موجرم نیم تەنها ڕۆژنامەوانێکم ڕووداوەکان دەگوازمەوە و کاری ڕۆژنامەگەری تاوان نیە لە هەموو گۆی زەوی .

ئەوە دەقی نووسینی حوسام ئەلکەعبیە لەسەر پەڕەی تایبەتی خۆی بڵاوی کردۆتەوە :

سأنتظر يوم غد ومايفعله القضاء وأيضاً نتائج التحقيق الذي أعلن عنه المكتب الإعلامي لرئيس الوزراء بفارغ الصبر وإن لم يجلبوا لي من ضربني بأعقاب المسدسات واطاح بي أرضاً سأحول قضيتي الى أبناء عشيرتي (النجف) هي ستتكفل بذلك .

أنا أثق بالله كثيراً سينصرني لأني لست مجرماً أنا مجرد صحفي أنقل الحدث والصحافة ليست جريمة في كل بقاع الأرض .

تعليقات

المشاركات الشائعة من هذه المدونة

چی دەربارەی چەکی کارۆموگناتیسی دەزانیت؟ زانیاری دەربارەی لێرەوە بزانن