بەپەلە ... مەلا بەختیار مەلەفی بەرهەم ساڵح هەڵدەداتەوە
لەمیانەی بەشداری لە بەرنامەیەکی کەناڵی رووداو، مەلا بەختیار بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی باسی لە بەرهەم ساڵح کرد کە لە ئێستادا لیستێکی دروست کردووە بەناوی هاوپەیمانی دیموکراسی.
لە درێژەی قسەکانیدا مەلا بەختیار دەڵێ: ” بەرهەم ساڵحم لە دەرەوەی وڵات ناسیوە بەرپرسی شانە بووە، و هیچ خەباتی پێشمەرگایەتی نیە و ئەشکەنجەش نەدراوە لە زینداندا، ئەوەندە بەخۆشی ژیاوە کە لە زیندان بووە پێنجەمی سەر عێراق بووە و بە واستەی باوکی لە رێگای سەرۆک عەشرەتێکی عەرەبەوە واستەیان بۆ کردووە بەر بووە و زەمالەی خوێندنی بۆ وەرگیراوە لە دەرەوە. ”
لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێ: ” کاک بەرهەم زۆر لە حەقی خۆی زیاتری بۆ کراوە لەناو یەکێتیدا، ئەوەی دەیکات زیان گەیاندنە بە یەکێتی و ناحەقیە.
هەروەها دەڵێ: ئەوەی کە لەسەردەمی کابینەکەیدا کراوە پارەی خۆی نەبووە تا بە خەڵکی بفرۆشێتەوە، پارەی حکومەت بووە و سەرفی کردووە، زانکۆی ئەمریکیشی بە 118 ملیۆن دۆلاری حکومەتی هەرێم دروست کردووە کە بە قەرز لە حکومەتی وەرگرتووە و تا ئێستا نەیداوەتەوە.
تعليقات
إرسال تعليق