پرسیارێك بۆ ووڵامێکی لۆژیکی ؟
ـ گۆڕان ۲٤ کورسی و کۆمەڵ ٦ کورسی و بەرهەم صالح یش ۳ ی یەکیتی بردوە ، هەرسێ کیان ۳۳ کورسی پەرلەمانی کوردستان و ۱۳ کورسی پەرلەمانی عیراقیان هەیە .
پارتی بەتەنیا ۳۸ کورسی پەرلەمانی کوردستان و ۲٤ کورسی پەرلەمانی عێراقی هەیە ، لەگەڵ یەکێتی و یەکگرتوو ٦۳ کورسی پەرلەمانی کوردستان و ٥۱ کورسی پەرلەمانی عیراقیان هەیە .
ئەوسێ حزبە کەمینەن و لەحکومەتی کوردستان نینو داوایان لە عێراق کردوە حساب بۆ حکومەتی زۆرینەی پارتی و یەکیتی و یەکگرتوو نەکات و موچە نەداتە دەست ئەوان !
باشە وادانێین ئەوسێ حزبە لە هەڵبژاردنی داهاتوو زۆرینەیان هێنا ، دکتۆر بەرهەم دەکەن بەسەرۆکی حکومەت ، ئەی لە کوێ حکومەت دروست دەکەن ؟ ئەنجومەنی وەزیران لەکوێ دەبێت ؟ ئایا پارتی ڕێگە دەدا لەهەولیر و دهۆك دەسەڵاتیان هەبێت ؟ ئەی یەکیتی ڕیگە دەدا لە سلێمانی و هەڵەبجە دەسەڵات بن ؟
ئەی ئەگەر پارتی و یەکێتی ڕێگە نەدەن و دەسەڵاتیان تەسلیم نەکەن حەقن یان ناحەق ؟ ئەگەر دەڵێیت ناحەقن ، ئەی بۆچی ئیستا پارتی و یەکیتی زۆرینەن و ئەوان کەمینەن دەچن بۆ بغداد و حساب بۆ پارتی و یەکیتی ناکەن ؟ ئەرێ هەر بەڕاست بەم لۆژیکەی ئەوان حوکم ڕانی دەکرێت ؟
ووڵامی مەنتقیت پێ یە بۆم بنوسە قسەی سواو جنێو بۆ تەنەکەی زبڵە .
بهمن کاك عبداللە
تعليقات
إرسال تعليق