زه‌نگی له‌ناوچوونی یه‌كێتی لێدرا .


دواى ئه‌وه‌ى ماوه‌یه‌ك بوو سه‌ركرده‌كانى یه‌كێتى كه‌وتبوونه‌ گیانى یه‌كتر و یه‌كتریان به‌ گه‌نده‌ڵ و پیاوكوژ و فیرعه‌ون ناوزه‌ند ده‌كرد، ئه‌م شه‌ڕه‌یان وه‌ستێنرا، به‌ڵام جارێكى تر مه‌حموود سه‌نگاوى ئەندامی مەكتەبی سیاسی یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان به‌ شێوه‌یه‌كى ناڕاسته‌وخۆ هێرشى تووند ده‌كاته‌ سه‌ر مه‌لا به‌ختیار و حزبه‌كه‌ى ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ كه‌ له‌ناو ده‌چن.
دواى ڕووداوه‌كانى 16ى ئۆكتۆبه‌ر هه‌ندێك له‌ به‌رپرسانى یه‌كێتى كه‌وتوونه‌ته‌ گیانى یه‌كتر و فایلى نهێنى له‌سه‌ر شاشه‌كان له‌ دژى یه‌كتر ئاشكرا ده‌كه‌ن، ماوه‌یه‌ك به‌ر له‌ ئێسته‌، مه‌حموود سه‌نگاوى به‌ قوباد تاڵه‌بانى گوت: "شه‌رمه‌زارییه‌ تۆ نوێنه‌رى ئێمه‌ى"، دوای ِرۆژێك لە هێرشی مەحموود سەنگاوی، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان بۆ سەر قوباد تاڵەبانی بەهێنانی ناویەوە، ڕۆژى یەكشەمى 10 ى كانوونى یه‌كه‌مى ساڵى 2017، قوباد تاڵەبانی دوای كۆبونەوەی لەگەڵ دەستەی دەستپاكی هەرێمی كوردستان، بێ ئەوەی ناوی سەنگاوی بێنێـت، هێرشی كردە سەری و ڕای گەیاند كە ئەوانە گەندەڵن كە بە تەواو بۆیاخەوە دێنە سەر تەلەفزیۆن ‌و باسی گەندەڵی دەكەن‌ و بەرەكانی جەنگ چۆڵ دەكەن ‌و چەك‌ و تەقەمەنی بەرەكانی جەنگ دەفرۆشن و ڕۆژنامەنووس دەكوژن".
ئه‌مجاره‌ مه‌حموود سه‌نگاوى ڕووى قسه‌كانى ده‌خاته‌ مه‌لا به‌ختیار و حزبه‌كه‌ى و پێیان ده‌ڵێت: "ئەگەر جەماوەرەکەی خۆمان لە دەست بدەین و تەنها پشت بەهێزی سەربازیی ببەستین پێم وایە ڕووخاوین!".
مەحمود سەنگاوی ڕایدەگەیەنێت هەندێک کەس لەناوی یەکێتی نیشتمانی کوردستاندا دێنه‌ سه‌ر تیڤیه‌كان و قسه‌ ده‌كه‌ن، زۆر جار قسه‌كانیشیان زیانی زۆری هه‌یه‌ بۆ یەکێتی"، دووپاتى ده‌كاته‌وه‌ هەر هێزێک جەماوەرەکەی لەدەست بدات "دەڕووخێت

تعليقات

المشاركات الشائعة من هذه المدونة

چی دەربارەی چەکی کارۆموگناتیسی دەزانیت؟ زانیاری دەربارەی لێرەوە بزانن