بۆچی ئەبێت چاو و هیوامان لەسەر ئەڵمانیا بێ پێش وڵاتە زلهێزەکانی تر !

ئەگەر کورد چاوی لە شتێک بێ تا ئایندەی خۆیمسۆگەر بکات پێش هەموو وڵاتانی تر دەبێ لە ئەڵمانیا نزیک بێ ....
بۆچی وادەڵێم ؟
ئەڵمانیا لە جەنگی یەکەمی جیهانی دۆڕا ، دواتر (سایکس پیکۆ) ئەو رێکەوتننامەیە بوو کە لەلاین براوەکانی ئەو جەنگەوە کرایە بنەما بۆ دارشتنەوەی نەخشەی نوێی ئەوروپا و رۆژهەڵاتی ناوەراست .....
لە جەنگی دووەمی جیهانیش دیسانەوە ئەڵمانیا دۆڕاوی جەنگەکە بوو بۆیە ئەڵمانیا وەک دۆڕاوی جەنگ مامەڵەی لەگەڵ کرا ، تەواوی نەخشەی ئەوروپا و رۆژهەڵاتی ناوەراست بە خواستی براوەکانی جەنگ و لەدژی خواستی ئەڵمانیا دارێژرایەوە !
کاتێک یوغسلافیا دابەشکرا ، یەکەم وڵات پشتگیری لەو دابەشکردنە کرد ئەڵمانیا بوو ، ئێستاش بۆ دابەشکردنەوەی رۆژهەڵاتی ناوەراست دیسانەوە ئەڵمانیا لەژێرەوە بەجدی حەزی پێ دەکات ....
ئەڵمانیا دەیەوێت دوای سەد ساڵ لە (سایکس پیکۆ) ، پشکی هەبێت لە سیاسەت و ئابوری و نفوز و ئایندەی دوای دابەشکردنەوەی ناوچەکە ....
ئێستا ئەڵمانیا لەگەڵ فەرەنسا ، سەرکردایەتی ئەوروپا دەکەن ، هەروەها ئەندامی هەردوو گروپی (G8) و (G20) ە ...
بۆیە ئازادیخوازان بۆ ئایندەی خۆیان لەناوچەکە ، پێش وڵاتانی تر ، دەبێ چاویان لەسەر ئەڵمانیا بێت !
بە هاتنە پێشەوەی ئەڵمانیا ، بەریتانیا بەرەو گۆشەگیری زیاتر دەروات ، سەرکردایەتی ئەوروپاش ئێستا لە دەستی ئەڵمانیا و فەرەنسا دایە و زۆریش نزیکی یەکترن ، ئەمەریکاش جۆرێک لە شەری ساردی لەگەڵ بەریتانیا هەیە !
ئەو شەرەی ئێستای ناوچەکە لەسەر پاشماوەی ئەو وڵاتانەیە کە بەریتانیا نفوزی تێیاندا هەبوو !
بۆ وڵایەتی موسلیش کاتی خۆی فەرەنسا کێشەی لەگەڵ بەریتانیا هەبوو ، دوای رێککەوتننامەی سایسکس پیکۆ چەندین دانیشتنی لەسەر کرا و بەریتانیا دەستبەرداری ئەو وڵایەتە نەبوو.

وای بۆ دەچم ، جیهان لەبەردەم فۆڕمێکی نوێی هاوپەیمانێتی وڵاتان دایە کە دواجار بەریتانیا تێیدا پاشەکشی دەکات .

#نیازحاجی

تعليقات

المشاركات الشائعة من هذه المدونة

چی دەربارەی چەکی کارۆموگناتیسی دەزانیت؟ زانیاری دەربارەی لێرەوە بزانن