بنەماڵەی تاڵەبانی هەوڵی کودەتا ئەدەن
بارودۆخى یه‌كێتى به‌هۆى پرسى كۆنگره‌وه به‌ره‌و ئاڵۆزیى زیاتر چووە و رووبەڕووبوونەوە لەنێوان باڵەکانی یەکێتی بەدوور نازانرێ. و به‌پێى سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار، دواى نووسینى نامه‌كه‌ى هێرۆ ئبراهیم ئه‌حمه‌د و وه‌ڵامدانه‌وه‌ى له‌لایه‌ن كۆسره‌ت ڕه‌سووڵه‌وه، بارودۆخى سلێمانى ئاڵۆز بووه و له‌لایه‌ن هه‌ردوو باڵەکەی یەکێتییەوە هێزه‌كانیان خراونەتە ئاماده‌باشییەوه.
به‌پێى ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، شەوی یەکشەمەی رابردوو له ماڵى كۆسره‌ت ڕه‌سووڵ جیگری یەکەمی سکرتێری گشتیی یەکێتی، كۆبوونه‌وه‌یه‌كى به‌رفراوانى ئه‌ندامانى مه‌كته‌بى سیاسى و سه‌ركردایه‌تیى یەکێتی ئه‌نجام دراوه و زۆربه‌ى سەرکردەکان پشتیوانی‌یان لە هه‌ڵوێستى كۆسره‌ت ڕه‌سووڵ کردووە، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ بارودۆخى یه‌كێتى كراوه و هه‌مووان هاوهه‌ڵوێست بوون پێوەند بەوەی كه رێگه نه‌درێت به‌و شێوه‌یه هێرۆ ئیبراهیم و گرووپێكى ماڵباتی تاڵه‌بانى، کە بە خیانەتی 16 ئۆکتۆبەر یەکێتییان خستووەتە هەڵوێستێکی شەرمنانەوە، بەناوی کۆنگرەوە ده‌ست به‌سه‌ر یه‌كێتیدا بگرن.
بەپێی زانیارییەکانی ئەو سەرچاوەیە، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا پێداگرى له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه كه كۆسره‌ت ڕه‌سووڵ ده‌سه‌ڵاتى خۆى وه‌كوو جێگرى سكرتێرى گشتى به‌كار بهێنێت و رێگە نه‌دات گرووپێك یه‌كێتی بكه‌نه حزبى بنه‌ماڵه و وه‌كوو نه‌وشیروان مسته‌فا و به‌رهه‌م ساڵح مه‌یدانه‌كه بۆ كه‌س جێ نه‌هێڵن.
سەرچاوەکە ئەوەشی خستە ڕوو، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا رێوشوێنى ئه‌وه‌ش دانراوه كه ئه‌گه‌ر ئه‌و گرووپه تاكلایه‌نه بڕیارى كۆنگره بده‌ن، ئەوە رووبەڕوویان ببنەوە و رێگری لەو کۆنگرەیە بکەن.
سەرچاوەکە ئاشکراشی کرد، کۆسرەت ڕەسووڵ گەیشتووەتە ئەو بڕوایەی کە ماڵباتی تاڵەبانی بە هیچ شێوەیەک نیازی کۆنگرەیەکی شەفاف و دوور لە دەستوەردانیان نییە، بەڵکوو نیازەکە روونە دەیانەوێ دەست بەسەر یەکێتیدا بگرن و یەکێتی بکرێتە حزبێکی بنەماڵەیی و بە لێسەندنەوەی دەسەڵاتەکانی لێی، کۆسرەت رەسووڵ و تێکۆشەرە دێرینەکانی یەکێتی بخەنە دەرەوە.
به‌پێى ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، زۆرینەی كادر و سه‌ركردایه‌تیى یەکێتی دژى سیناریۆكانی باڵی دەستڕۆیشتووی یەکێتی و گرووپی خیانەتی 16 ئۆکتۆبەرن، چونكه به‌پێى پرۆژه‌ى په‌یڕه‌وى ناوخۆى پێشنیاركراو بۆ كۆنگره‌ى چواره‌م، كه به سه‌رپه‌رشتیى عادل موراد، له‌گه‌ڵ چه‌ند ئه‌ندامێكى ئه‌نجومه‌نى ناوه‌ند، کە سەر بە باڵی دەستڕۆیشتووی یەکێتین، ئاماده كراوه، سه‌رجه‌م مه‌ڵبه‌ند و مه‌كته‌ب و كۆمیته‌كانى یه‌كێتى هه‌ڵده‌وه‌شێندرێنه‌وه، به مه‌كته‌بى سیاسییشه‌وه، له‌جیاتى ئه‌وان ئۆرگانى تر داده‌نرێت و هیچ پێگه‌یه‌ك بۆ کادیرە دێرین و خەڵکە تێكۆشه‌ره‌كەى ناو یه‌كێتى نامێنێتەوە.
تعليقات
إرسال تعليق