چۆنیەتی پلانی فرۆشتنی کرکوک و خورماتوو ئاشکرا کرا


سەرچاوەیەكی باڵا وێنە و زانیاری ئەو كۆبوونەوەیە ئاشكرا دەكات كە تێیدا فەرماندەكانی پێشمەرگەی باشووری كەركوك ناچاركران سەنگەرەكانیان چولبكەن.

فەرماندەیەك كەلە كۆبوونەوەكە بەشدار بوو ھەموو زانیاریە نھێنیەكانی ئەم كۆبوونەوەیەی ئاشكرا دەكات و دەلێت: لە ٨ـی ئۆكتۆبەری ساڵی رابردوو لەلایەن لاھور جەنگی بە ڕێگای وەستا رەسوڵ ئاگاداركراینەوە كە رۆژی ١٠ـی ئۆكتۆبەر كۆبوونەوەیەكی نھێنی و گرنگ ھەیە، پێویستە ھەموو فەرماندەكانی سەربە یەكێتی كە ئەركیان لە كەركوكە تێیدا ئامادە بن.

ئەو فەرماندەیە دەلێت: رۆژی ١٠ـی ئۆكتۆبەری ٢٠١٧ ھەموومان بەرەو ئەو شوێنە چووین كە بۆمان دیاریكرابوو، لەوێ بافڵ تاڵەبانی و لاھور جەنگی بە ئامادەبوونی ھێرو ئیبراھیم ئەحمەد و وەستا رەسوڵ، كۆبوونەوەی پێكردین و داوا كرا جگە لە وەستا رەسوڵ، لەمەودوا فەرمان لە ھیچ بەرپەسێكی دیكە وەرنەگیرێت.

ھەروەھا ئاشكرایكرد كە لە كۆبوونەوەكەدا لەلایەن لاھور جەنگی باسی رێكەوتن كرا لەگەل حەشدی شەعبی بەلام بەتەوای نەچووە ناو باسەكە چونكە بڕوای تەوای بە ھەندێك لە فەرماندەی بەشدار بوو لە كۆبوونەوەكە نەبوو، بەلام گوتی لەداھاتوودا گوڕانكاری روودەدات رەنگە بۆ ماوەیەك بگەرێنەوە سنووری قەرەھەنجیر و دواتر بەشێكتان بگەڕێنەوە شوێنەكانی خۆتان بە ھاوبەشی لەگەل سوپای عێراق.

فارماندە سەربازیەكەی یەكێتی گوتیشی: لە كۆبوونەوەكەدا بافڵ تاڵەبانی گوتەكانی لاھور جەنگی دوپاتكردەوە و گوتی: دەبێت پشتگیری لەم بڕیارە بكەن و جگەلە وەستا رەسوڵ فەرمان كەس وەرنەگرن.

ھەروەھا ئەو فەرماندە سەربازیەی زانیاریەكانی بۆ ئاژانسی پەیامنێر ئاشكرا كرد گوتی: ئەوەی سەیربوو لە كۆبوونەوەكەدا ھێرو ئیبراھیم ئەحمەد تەنانەت یەك قسەی نەكرد و تەنھا سەیری بافڵ و لاھوری دەكرد كاتێك قسەیان دەكرد.

دەشلێت: لە كۆتایی كۆبوونەوەكە لاھور جەنگی پێی گوتین، ئەگەر لەم رۆژانە تەوجیھاتتان بۆ ھات كە لە شوێنەكانتان بكشێنەوە شوك مەبن و ئەمەی دەكرێت بە رێكەوتن و لێكتێگەیشتی ئێمە و حكومەتی عێراقیە.

ھەروەھا ئاماژەی بەكرد كە دوای رووداوەكانی ١٦ـی ئۆكتۆبەر بۆھەموومان (فەرماندە سەربازیەكان) دەركەوت كە ئەم كۆبوونەوەی ئەنجامدرا كۆبوونەوەی فروشتنی كەركوك بوو.

تعليقات

المشاركات الشائعة من هذه المدونة

چی دەربارەی چەکی کارۆموگناتیسی دەزانیت؟ زانیاری دەربارەی لێرەوە بزانن