ئەم پیاوە کێ بوو؟
.
لە نیسانی ساڵی 1954.. پیاوێک گەشتە فڕۆکەخانەی طۆکیۆ .. پیاوێکی سەیر بوو .. لە مرۆڤەکانی دی نە ئەچوو لە ڕووی شێوەو ڕەفتاریدا !!
پۆلیسی فڕۆکەخانەکە گومانی چوە سەر ئەو پیاوە .. بۆ هۆی ڕەفتارە سەیرەکانیەوە !! . دوای ئەوە پشکنینی پاسپۆرتی ئەو پیاوە کرا .. لە پاسەپۆرتەکەیا نوسرابوو ئەو پیاوە خەڵکی دەوڵەتی ((( تاورد ))) ە !!!! تا ئێرە چیرۆکەکە ئاساییە . بەڵام لێرەدا شتێکی سەیر هەیە !!
ئەویش ئەوەیە کە لە هەموو جیهاندا دەوڵەتێک نیە بە ناوی (( تاورد )) ..
ئەو دەوڵەتانەشی کە لەسەر پاسەپۆرت تۆمار دەکرێ .. ئەگەر تەزویریش کرێ
خۆ ناچن ناوی دەوڵەتێک بنوسن کە بوونی نەبێ ..
پیاوەکەیان برد بۆ ژووری لێکۆڵینەوە .. وتیان وەرە وڵاتەکەتمان بۆ دیاری بکە لەسەر نەخشە .. پیاوەکە کە سەیری نەخشەکەی کرد .. زۆر توڕە بوو .. چونکە ناوی وڵاتەکەی لەسەر نەخشەکە نەبوو .. بە پۆلیسەکانیشی وت .. بە دەنگێکی بەرز ... وتی چۆن شتی وا ئەبێ .. 800 ساڵە تاورد دەوڵەتە .. چۆن ئەبێ بوونی نەبێ .. پۆلیسەکان لێیان پرسی .. باشە لە چ شوێنێکەوە نزیکە وڵاتەکەت .. ئاماژەی بۆ ئەندۆرا کرد. .
کاتێ پۆلیسەکان جانتای ئەو پیاوەیان پشکنی .. هەموو پارە جیهانیەکانی پێبوو
دۆلارو دینار و هەموو ئەوانەی لە جیهانا بەکار ئەهێنرێ .. و پاسەپۆرتەکەشی ئیمزای هەموو فڕۆکەخانەکانی پێوەبوو .. پێشتریش بۆ تۆکیۆ هاتبوو بەڵام ئەو هاتنە تۆمار نەکرابوو .!!
لە ئوتێلێکی زۆر بەرز .. لە تۆکیۆ لە ژورێکدا بەتەنها سجن کرا .. و ئاسایشێکی توندو تۆڵ هەبوو لە دەورو بەری ئوتێلەکەو ژورەکەی ئەو پیاوە ..
وتیان لە کوێ کاردەکەی .. ناوی کۆمپانیایەکی بە پۆلیسەکان وت ..
دوای ئەوەی پۆلیسەکان بەرەو ئەو کۆمپانیایە ڕۆشتن .. خاوەن کۆمپانیاکە وتی من 34 ساڵە ئوتێلم هەیە .. کەسی بەم ناوو وێنەیە لام کاری نەکردوە..
نەک هەر کاری نەکردوە.. وەکو گەشتیاریش نەمبینیوە !!! پۆلیسەکان زۆر توڕە بوون .. دوای ئەوەی گەڕانەوە.. دەرگای ژورەکەیان کردەوە و بینیان ئەو پیاوە دیار نەماوە .. لە کاتێکا ژورەکەی ئەو پیاوە لە ناوەڕاستی ئوتێلەکە بوو ..
واتە هێندە بەرز بوو .. چاوت بە هێز نەبوایە مرۆڤەکانی خوارەوەت بە ئاسانی نەئەبینی .. ٥ قاتی مابو بۆ سەرەوە بڕوا .. کە پشکنینیان کرد .. هیچ ئاسەوارێکی پەنجە و وجودی ئەو پیاوە نەبوە لە ژورەیا .. لە کاتێکا پۆلیسەکان بە دەستی خۆیان لەو ژورە بەندیان کرد ..
فریەکان داوا بکەن
سەرچاوە :
http://weekinweird.com/2014/05/20/man-without-country-mystery-man-taured
#haso
تعليقات
إرسال تعليق