حزبەکەی بەرهەم ساڵحیش تەقەی تێکەوت

لەگەرمیان کێشە دەکەوێتە ناو هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی‌و دادپەروەری، حەسەن جیهاد کە ئەندامێكی دیاری دیاری هاوپەیمانییە لەحزبەكەی زویر دەبێت، بەپێیی زانیاریەكان كەسی یەكەمی حزبەكەش سەردانی كردوە بەڵام نەگەڕاوەتەوە.

‎حەسەن جیهاد كەسایەتی ساسی و. دیاری سنوری گەرمیان كە یەكێكبوە لە ئەندامانی وەفدی كورد لەسەر لیستی هاوپەیمانی بۆ دانوستان لەبەغدا ئێستا لەو حزبە زویر بوە .

‎بەپێیی زانیاریەكان زویربونی ناوبراو دوایی ئەوە دێت كە بڕیار بوە لەكۆنگرەی حزبەكەدا حەسەن جیهاد یەكێك لە كەسەیەكەمەكانی حزبەكەبێت بەڵام دانەنراوەو كەسێكی تر دانراوە ئەوەش زویری كردوە .

‎هاوكات دوایی زویربونی ناوبرا هەریەك لە عەدنانی حەمەی مینا یەكێكە لە كەسە دیارەكانی حزبەكەو خودی بەرهەم ساڵح سەردانی ماڵیان كردوە بەمەبەستی گەڕانەوەی بەڵام ناوبراو نەگەڕاوەتەوە.
ناوبراوچه‌ندین رۆژنامه‌نوس په‌یوه‌ندییان پێوه‌ كردوه‌ وگوتویه‌تی ”ئێستا هیچ ڕونكردنەوەیەك نادەم ”.

‎ ئەوەش ئێستا قسەی لەسەر ناكەم و. ئایندە ڕونی دەكاتەوە كە بۆچی زویربووم ”.

‎بەپێیی زانیاریەكان دوو كاندیدی سنوری گەرمیان مامۆستا (قادر اسماعیل)لەسنوری كفری و مامۆستا (شێروان حەمە غەریب) كاندیدی حەسەن جیهادن بۆ لیستی هاوپەیمانی لە هەڵبژاردبەكانی عێراق .

‎لەو بارەیەوە حەسەن جیهاد وتی ” ئەو دووكەسە كاندیدی منن ڕاستە ئەوان ڕەوشەكەیان پێ ناخۆشە بەڵام كاری خۆیان ئەكەن و نەكشاونەتەوە دوایی زویربونی من”.

‎ ئه‌وه‌ش زانراوه‌ كە حەسەن جیهاد دوایی ئەوەی كۆنگرەكەیبەجێهێشتوە موبایلەكەی
كوژاندوەتەوە و لەماڵەوە دانیشتوە
.

تعليقات

المشاركات الشائعة من هذه المدونة

چی دەربارەی چەکی کارۆموگناتیسی دەزانیت؟ زانیاری دەربارەی لێرەوە بزانن