مەحموود سەنگاوی: هێرۆخان بەرپرسی ئەو بارودۆخەیە
مەحموود سەنگاوی ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی دەڵێت: لەماوەی رابردوودا ماڵباتی تاڵەبانی چەند هەوڵێكیان لەگەڵ بەرهەم ساڵح دا بۆ ئەوەی بگەڕێتەوە نێو یەكێتی، بەڵام هەوڵەكان بێئاكام بوون، ئێمەش زۆر هەوڵماندا بەرهەم ساڵح لە ریزەكانی یەكێتی بمێنێتەوە، چونکە خۆشمدەوێ، بەڵام لە راستیدا كۆمەڵێك لەناو ماڵی مام جەلال زۆر گوشاریان لێكرد بۆ ئەوەی بڕوات. دەیانویست بڕواتە دەرەوە و دوایی بە بچووكی مامەڵەی لەگەڵ بكەن".
مەحموود سەنگاوی پێیوایە ململانێكانی نێوخۆی یەكێتی لە دوای بڵاوبوونەوەی نامەكانی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد و كۆسرەت رەسوڵەوە پێیان ناوەتە دۆخێكی مەترسیدارەوە "من لایەنگری كاك كۆسرەت دەكەم، چونكە كاك كۆسرەت بەهەق دەزانم نەك هێرۆخان. راستە هێرۆخان هاوژینی مام جەلالە و زۆر رێزم بۆی هەیە و وەك دایكم مامەڵەی لەگەڵ دەكەم، بەڵام سیاسەتێكی هەڵەی كرد و لەسەر دەستی ئەو یەكێتی گەیشتە ئەم ئاستە. بەرهەم ساڵحی لێدەرچوو، بزووتنەوەی گۆڕان و كاك نەوشیروان مستەفای لێدەرچوو. هەموویان لە ئەنجامی ئەو هەموو ئەزیەتدان و ناعەدالەتییە رۆیشتن. دواتر كەوتنە گیانی بەرهەم ساڵح و سبەی دەكەونە گیانی یەكێكی دیكە. من هێرۆخان بە بەرپرسی یەكەم دەزانم لەو دۆخە".
تعليقات
إرسال تعليق