بكوژی زه‌یدی كوڕی ئیمام حوسێن له سێداره ده‌درێت
به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، له یه‌كێك له دادگاكانی شاری كوفه به تۆمه‌تی شه‌هیدكردنی زه‌یدی كوڕی عه‌لی كوڕی ئیمام حوسێن كوڕی عه‌لی كوڕی ئه‌بی تاڵب حوكمی له‌سێداره‌دان بۆ (هیشام كوڕی عه‌بدولمه‌لیك) خه‌لیفه‌ی ئه‌مه‌وی ده‌رچووه.
هیشامی كوڕی عه‌بدولمه‌لیك 1275 ساڵ پێش ئێستا به تۆمه‌تی كوشتنی ئیمام حوسێن له‌لایه‌ن شیعه‌كانه‌وه تاوانبار ده‌كرێت و ئه‌مڕۆش تۆمه‌ته‌كه‌ی به‌سه‌ردا ساغ بوویه‌وه‌و وه‌ك تیرۆریست ناسێندرا و سزای له سێداره‌دانی بۆ ده‌رچووه، هاوكات له‌و حوكمه‌ی دادگای كوفه‌دا هاتووه، كه هه‌ركه‌سێك زانیاری له‌سه‌ر ناوبراو هه‌یه لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی لێ ئاگادار بكاته‌وه‌و نووسراویش بۆ سه‌رجه‌م بازگه و خاڵه سنووری و فرۆكه‌خانه‌كانی عیراق كراوه كه ناوبراو ده‌ستگیر بكه‌ن.
تعليقات
إرسال تعليق