سەعدی پیرە بنەماڵەی تاڵەبانی بۆیان ناچێتە سەر

بەپێی زانیارییەكان، سەعدی ئەحمەد پیرە بەرپرسی مەكتەبی پێوەندییەكانی و گوتەبێژی یەکێتی لە كۆبوونەوەی دەستەی راگەیاندنی یەكێتی، بە چەند میدیاكارێكی یەكێتی گوتووە، “ئەوەی لە ناو یەكێتی دە گوزەرێت پێچەوانەی پەیامی چەپكە گوڵەكەی مامە، بەم شێوەیە یەكێتی ناتوانێت خۆی لە قەیرانی خۆ بەڕێوەبەری رزگار بكات”.

هەروەها پیرە گوتوویەتی: “بە داخەوە میدیاو میدیا كارانی یەكێتی دابەشی سەر بیرو رای جیاواز و كەسی بوونە بۆیە دەبێت خۆیان رێك بخەنەوە”.

سەبارەت بە نامەكانی كۆسرەت رەسوڵ هێرۆ ئیبراهیمیش گوتوویەتی:سەعدی پیرە: ”بنەماڵەی تالەبانی ئەگەر مەبەستیان بێت بە تاك لایەنە بڕیار بدەن و چۆنیان بوێت ئاوها یەکێتی ئاراستەی بكەن، ئەوا بۆیان ناچێتە سەر، چونكە یەكێتی كۆمپانیا نیەو مولكی هیچ كەسێك و بنەمالەیەك نیە”..

تعليقات

المشاركات الشائعة من هذه المدونة

چی دەربارەی چەکی کارۆموگناتیسی دەزانیت؟ زانیاری دەربارەی لێرەوە بزانن