بەپەلە فەزیحەیەکی ماڵی تاڵەبانی ئاشکرابوو
تەنها چوار مانگ به‌سه‌ر ته‌سلیمكردنی كه‌ركوك به (به‌غدا و تاران) تێپەڕیووە و رێک له ڕۆژی ١٦/٢/٢٠١٨ سێکوچکەی ئەو گرووپە ( لاهوڕ، ئاراس، بافڵ) کوڕە گەورەو برازاکانی مام جەلال، سەردانی بارەگای (قيادة محور الشمال للحشد الشعبي) دەکەن و كۆبونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ك له (أبو رضا النجار) فه‌رمانده‌ی حه‌شدی شه‌عبی بۆ میحوه‌ری باكوور و (هادی عامری) و (ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس) كردووه.
لەو کۆبوونەوەیەدا سێکوچکەی گرووپی 16ـی ئۆکتۆبەر گله‌ییان له سه‌ركرده‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و دەوڵەتی عیراق كردووه كه له‌به‌رانبەر ته‌سلیمكردنی كه‌ركوك به (به‌غدا و تاران) هیچیان بۆ نه‌كرا و شه‌رمه‌زاری ناو خه‌ڵك و حزبه‌كه‌ی خۆیان بوونه و تووشی بارودۆخێکی زۆر خراپ هاتوون و به‌هۆی نزیكبوونه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن و كۆنگره‌ی حزبه‌كه‌یان و فشاری دوورخستنه‌وه و دادگاییكردنیان لەسەرە و ئەگەرێکی بەهێزیش بۆ کودەتای ناوخۆیی لەنێو فەرماندە سەربازی و سەرکردە سیاسییەکانی ناو یەکێتی هەیە.
سێکوچکەی گرووپی 16ـی ئۆکتۆبەر بە بەرپرسانی حەشدی شەعبیان گوتووه: به‌هۆی نزیكبوونه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق و به‌شداریكردنی یه‌كێتی له هه‌ڵبژاردن له كه‌ركوك، به‌م دۆخه‌ی ئیستاوه ده‌نگ ناهێنین و خه‌ڵك لێمان تووڕه‌یه، بۆیه تکاتان لێ دەکەین حه‌شدی شه‌عبی له هه‌ندێك شوێن بكشێته‌وه و پاراستنی ئه‌و شوێنانه ته‌سلیم به چه‌كداره‌كانی ئێمە بکەن، به‌تایبه‌تی سنووره‌كانی ئه‌و شوێنانه كه كوردی لێ نیشته‌جێن وه‌ك سه‌ر ڕێگه‌ی ڕێدار (ناحیه‌ی شوان) و حه‌سار و دوبز تا سه‌ر پردەکە‌ی چێشتخانه‌ی میدیا.
هه‌روه‌ها داوایان كردووه له رێگای كه‌ركوك ـ چه‌مچه‌مال ڕێگه بدرێت هێزه‌كانیان بێته گوندی چیمه‌ن و له ڕێگه‌ی خاڵه بازیانیشه‌وه بێته نزیك له‌یلان و ناوچه كوردییه‌كان، له گه‌رمیانیش به‌هه‌مان شێوه داوای هه‌ندێك شوێنیان كردووه كه حه‌شدی شه‌عبی بكشێته‌وه و چەکدارەکانی سه‌ر به‌خۆیان بێته شوێنه‌كانیان.
ئەم داوایەش بۆ ئەوەبووە له هه‌ڵبژاردنه‌كان بیكه‌ن به بانگه‌شه و به خه‌ڵكی كه‌ركوك بڵێن مه‌ترسن ئه‌وه یه‌كێتی گه‌ڕایه‌وه كه‌ركوك و حه‌شد كشایه‌وه و ئینجا ده‌نگمان پێبده‌ن.
گرووپەکە له‌به‌رانبه‌ر ئه‌م داواكاریانه‌یان به‌ڵێنیان به سه‌ركرده‌كانی حه‌شد داوه كه ڕێگه‌ی به هیچ كوردێك نه‌ده‌ن كه نیازیان په‌لاماردانی حه‌شدی شه‌عبی بێت وه‌ك (خۆبه‌خشه‌كان) و چاودێری و جاسوسی به‌سه‌ر ناوچه كوردییه‌كاندا بكه‌ن و به‌ره‌نگاری هه‌موو ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه ببنه‌وه كه دژایه‌تی حه‌شد و به‌غدا ده‌كه‌ن و به‌م دۆخه‌ی ئیستا ڕازی نین، ئه‌منییه‌تی ئه‌و ناوچه كوردییانه‌ش بخرێته ئه‌ستۆی خیانه‌تكاران.
گووتوشییانه داواكارییه‌كانی ئێمه بۆئه‌وه‌یه ئه‌ركی سه‌رشانی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی سووكتر بكه‌ین، حه‌شد له هه‌ندێك شوێن بكشێته‌وه و به‌ره‌و ئه‌و شوێنانه بڕوات كه مه‌ترسی په‌لاماردانی داعشی لێده‌كرێت.
حه‌شدی شه‌عبیش له‌وه‌ڵامدا گووتویانه: ناتوانین هیچ وه‌ڵامێكتان بده‌ینه‌وه چونكه داواكاریتان پێویستی به دیراسه و ڕاوێژ كردنه له‌گه‌ڵ سه‌روی خۆمان و ڕه‌زامه‌ندی سه‌رۆك وه‌زیران حه‌یده‌ر عه‌بادی و قاسم سلێمانی پێویسته، بۆئه‌وه‌ی بزانین ئایه ئه‌و ناوچانه‌ی ئێوه داوای ده‌كه‌ن ناوچه‌ی ستراتیجی و نه‌وتاوین یان نا؟ ئه‌گه‌ر ڕه‌زامه‌ندیش درا ئه‌وه ده‌بێت جۆر و ژماره‌ی چه‌كه‌كانتان سنوردار بكرێت و ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندیتان به حه‌شده‌وه هه‌بێت و له‌ژێر فه‌رمانی ئێمه بێنه ئه‌و ناوچانه.
تعليقات
إرسال تعليق