رۆژانە ٢ ھێلکە بخۆیت ئەم ٩ گۆرانکارییە بەسەر جەستەت دێت
بەھۆی بەھا گرنگە خۆراکییەکانییەوە مرۆڤ دەمێکە حەز بەخواردنی ھێلکەی مریشک دەکات و خواستی لەسەرییەتی بەڵام لێرەدا ئاماژە بەبابەتێکی گرنگ دەکەین کەلەدوایین توێژینەوەی بریتانیدا ئاماژەی پێکراوە کەئەویش رۆژانە خواردنی ٢ ھێلکەیە بۆ ئەوەی لەماوەیەکی کەمدا ئەم ٩ گۆرانکارییە لەجەستەتدا ھەست پێ بکەیت.
١. سەرەتا ئەگەر بەیانیان بیخۆیت ئەوا ووزە یەکی زۆرت پێ دەدات و کێشت دادەبەزێنێت.
٢. رێژەیەکی باش کالیسیۆمی تیدایە و ڤیتامین دی زیاد دەکات کەئەمەش بەسوودە بۆ تەندروستی ددان و ئێسک.
٣. بەخواردنی ٢ ھێلکە لەرۆژێکدا، گرفتی کەمی ڤیتامینت نامێنێت و چارەسەری گرفتەکانی مێشک و بیرچونەوە دەکات.
٤. پرۆسەی پیربون و بەساڵاچوان دوادەخات بەتایبەت بۆ ئەوانەی تەمەنی (٣٥ بۆ ٤٠) ساڵانن چرچی پێست کەم دەکاتەوە.
٥. ھێلکە خواردن کاریگەریی ھەیە لەسەر دووگیانبونی خانمان و بەھێزکردنی خرۆکە سورەکان
٦. بینایی چاوەکانت بەھێز دەکات .
٧. قژ، پێست، جگەر دەپارێزێت بەھۆی بوونی رێژەیەکی زۆری ڤیتامین بی B12
٨. ئەگەری توشبون بەوەرەم لەخانماندا کەم دەکاتەوە بەرێژەی ١٥% لەمێشکدا.
٩. مەترسی نەخۆشی دڵ کەم دەکاتەوە بەوپێیەی ھێلکە دەوڵەمەندە بەئۆمیگا 3
تعليقات
إرسال تعليق