ئەم پەرلەمانتارە بەدەست هەژارییەوە هاواری لێ هەستاوە

حەلیمە زێدان، پەرلەمانتار لە پەرلەمانی جەزایر لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفیزیۆنیدا دەڵێ من هەژارم و ئەو مووچەی مانگانە وەری دەگرم بەشم ناکات. دەڵێ: واللە ئەو (٢٦) ملیۆن سەنیتمەی مانگانە وەری دەگرم بەشم ناکات. مووچەکەشی بە دۆلار دەکاتە ٢٠٠٠ و ٢٠٠ دۆلار.
بەشم ناکات لەبەر ئەوەی خەرجیم زۆرە و گەشتەکانم زۆرن. بۆ سەلماندنی هەژاری خۆی و پەرلەمانتارانی هاوڕیی بە گشتی دەڵێ: پەرلەمانتارمان هەیە قەرزێکی زۆری لەسەر کەڵەکە بووە، چونکە مووچەکەیان کەمە.
مووچەی ئەم پەرلەمانتارە دەکاتە مووچەی چەندین مامۆستا لە مانگێکدا. داهاتی مانگانەی مووچەخۆرێکی جەزایری لە ٣٥٠ دۆلار تێپەڕ ناکات.

خالد ڕەنجدەر

تعليقات

المشاركات الشائعة من هذه المدونة

چی دەربارەی چەکی کارۆموگناتیسی دەزانیت؟ زانیاری دەربارەی لێرەوە بزانن