به‌په‌له .. دۆخی یەکێتی لە لێواری تەقینەوە دایە..
کۆسرەت رەسوڵ جێگری سکرتێری گشتیی یەکێتی، لیژنەیەک بۆ یەکلابوونەوەی دۆسیەی فرۆشتنی کەرکووک پێكده‌هێنێت و به راشکاوانە بە قوباد تاڵەبانیی کوڕە گەورەی (جەلال تاڵەبانی)ـی گوتووە: “ئێمە شه‌رمان له‌سه‌ر كه‌ركوك كرد ئێوەش (کە مەبەستی باڵەکەی دیکە بووە) كه‌ركوكتان فرۆشت”.
سەرچاوەیەکی ئاگەدار بۆ (ڕه‌وش پۆست) ئاشکرای کرد، نیگەرانییەکانی کۆسرەت رەسوڵ لەسەر دۆسیەی فرۆشتنی کەرکووک گەیشتووەتە دۆخێکی ئاڵۆز و رۆژی چوارشەممەی رابردوو کاتێک قوباد تاڵەبانی کوڕە بچوکی مام جەلال ته‌له‌فون به كۆسره‌ت ڕه‌سوڵه‌وه ده‌كات، تاوەکو نێوەندگیری بکات لە نێوان ئەوان و ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەد کە ئێستا ئاراستەی باڵی دەستڕۆشتووی یەکێتی دەکا، بەڵام کۆسرەت رەسوڵ توڕە بووە و پێیانی گوتووە: “ئێوە لە پشتەوە خەنجەری ژەھراویتان لە پێشمەرگە و ئێمە داوە وه لاهور مه‌به‌ستی بووه له‌من بدات تیرۆرم بكات وه به‌كه‌متر 5 كاتژمێر ته‌واوی كه‌ركوكتان دایه‌وه به عێراق (کە مەبەستی باڵەکەی هێرۆیه)
بەپێی زانیاریی سەرچاوەکە، له په‌یوه‌ندیه ته‌له‌فه‌نیه‌كه‌دا کۆسرەت رەسوڵ بە توڕەیی و ھۆشدارییەوە سوێندی بە گۆڕی شەھیدان خواردووە کە ئەمجارە ھەموو ئەو سەرکردانەی یەکێتی فەزح دەکا کە بوونەتە دەستکەلای بەغدا و وڵاتانی دراوسێ مه‌به‌ستی كۆسره‌ت (لاهوری شێخ جه‌نگی یه).
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش دا، ئەمجارە کۆسرەت رەسوڵ بۆ یەکلابوونەوەی زانینی لێدانی له‌لان لاهوره‌وه، جدیەتی زۆری پێوە دیارە و بۆ ئەوەش جەختی لەسەر ئەوە کردووەتەوە کە لاهور 100% مه‌به‌ستی لێدانی من بووه، ئەوە کاردانەوەم توندی دەبێ به‌رامبه‌ریان...
تعليقات
إرسال تعليق