عەبادی پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجە زیاتر کەمدەکاتەوە

بەپێچەوانەی چاوەڕوانی و داخوازییەکانی کورد بۆ زیادکردنی پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی 2018ی عێراقدا، حەیدەر عەبادی زیاتر کەمیکردەوە. 

مەسعود حەیدەر، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند: "عەبادی روشنووسێکی دیکەی دەستکاریکراوی پڕۆژەیاسای بودجەی 2018ی رەوانەی پەرلەمان کردووەتەوە، بەڵام لەبری ئەوەی پشکی هەرێمی کوردستان زیادبکات، کەچی هێشتا کەمی کردووەتەوە". 

ئەندامەکەی لیژنەی دارایی دەڵێت: "بەپێی روشنووسە نوێیەکەی پڕۆژەیاسای بودجە کە بۆ پەرلەمان نێردراوە، لەو پشکەی بۆ هەرێمی کوردستان دیاریکرابوو، عەبادی نزیکەی 100 ملیار دیناری دیکەیشی کەمکردووەتەوە".  
سەرۆکوەزیرانی عێراق پێشتر لە بودجەدا 6 تریلیۆن و 643 ملیار دیناری وەکو پشکی هەرێمی کوردستان دیاریکردبوو، کەچی ئێستا کردوویەتییە 6 تریلیۆن و 559 ملیار دینار. ئەمە وەک مەسعود حەیدەر باسی دەکات. 
حکومەتی هەرێمی کوردستان چاوەڕوانی ئەوەبوو عەبادی پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەدا لە 12.67% بۆ 17% زیادبکات، نۆ ئەم مەبەستەش 9 داواکارییان پێشکەشی سەرۆکوەزیران کردبوون، بەڵام تاوەکو ئێستا وەڵامی داواکارییەکانی نەداوەتەوە. 

تعليقات

المشاركات الشائعة من هذه المدونة

چی دەربارەی چەکی کارۆموگناتیسی دەزانیت؟ زانیاری دەربارەی لێرەوە بزانن