بومەلەرزەیەک ناوچەی بیتوێن و پشدەری هەژاند

کەمێک پێش ئێستا بومەلەرزەیەک ناوچەکانی بیتوێن و پشدەری لەسنوری پارێزگای سلێمانی هەژاند، بەهۆیەوە ژمارەیەک لە هاوڵاتیان لەماڵەکانیان چوونەتەدەرەوە.

پەیامنێری خەندان لە قەزای رانیە رایگەیاند، بومەلەرزەکە بەهێز بووە و هاوڵاتیان بەتەواوی هەستیان پێکردووە و لە ئێستادا بەشێک لە هاوڵاتیان بۆ سەلامەتی گیانی خۆیان لەماڵەکانیان چوونەتە دەرەوە.

فازڵ ئیبراهیم، بەڕێوەبەری گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بەخەندانی راگەیاند: "بومەلەرزەکە لەکاتژمێر 10:20 خولەک بەکاتی هەرێمی کوردستان روویداوە."

تعليقات

المشاركات الشائعة من هذه المدونة

چی دەربارەی چەکی کارۆموگناتیسی دەزانیت؟ زانیاری دەربارەی لێرەوە بزانن