گەندەڵییە ئابڕووبەرەکەی ئارام شێخ محەمەد بخوێنەوە


هەڵسووڕاوێكی پێشووی بزووتنەوەی گۆڕان ئاشکرای کرد، ئارام شێخ محەمەد، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق،، نزیكەی 35 كەسی بە پاسەوانی (بندیوار) دامەزراندووە و مانگانە بڕی یەك ملیۆن دیناری بۆ پاسەوانەكانی بڕیونەتەوە، بەڵام ”مانگانە 300 هەزار دیناری داوە بە پاسەوانە بندیوارەكانی و ئەوی دیكەی بۆ خۆی هەڵگرتووە."
بەختیار سدیق، هەڵسووڕاوی پێشووی بزووتنەوەی گۆڕان کە هاوکات ناوی لە لیستی پاسەوانەکانی ئارام شێخ محەمەد بووە، ئاشكرایكردووه‌ ئەوكاتەی ئارام شێخ محەمەد كرا بە پەرلەمانتاری عێراق، ئێمە نزیكەی 35 كەس دەبووین، لە گردەكە قسەی لەگەڵدا كردین، بۆ ئەوەی بمانكات بە پاسەوانی خۆی، بۆیە لە فەرمانگەی دادنووسی سلێمانی، فۆڕمی پێ پڕ كردینەوە و هەموو ڕێكارە یاساییەكانی لێ وەرگرتین، دواتر ناوەكانی ئێمە برد بۆ بەغدا و لەسەر تەسكەرە و ناوی ئێمە، وەك پاسەوانی خۆی مووچەی یەك ملیۆن دیناری وەرگرتووە، بەڵام  300 هەزار دیناری داوە بە ئێمە و حەوت سەد هەزار دیناری بۆ خۆی هەڵگرتووە".
ئەو هەڵسووڕاوەی پێشووی گۆڕان ئەوەشی نەشاردەوە کە خۆی یەكێك بووە لەو كەسانەی بۆ ماوەی ساڵێك وەك پاسەوانی ئارام شێخ محەمەد مانگانە  300 هەزار دیناری وەرگرتووە، ”بەبێ ئەوەی یەك ڕۆژ دەوام بكەم“. بۆیە دەڵێت: ”ئارام شێخ محەمەد ناتوانێت حاشا لەوە بكات، ئەگەر ئەوە بەڕاست نازانێت، ئامادەم لە دادگا، یان لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا هەموو بەڵگەنامەكان ئاشكرا بكەم، بۆ ئەوەی خەڵكی بزانێت گۆڕانیش بندیواری هەیە".
بە گوتەی ئەو هەڵسووڕاوەی پێشووی گۆڕان، هەموو 29ی مانگێك، کەسانێک بە ئۆتۆمبێلێکەوە سەردانیان کردوون و واژۆی پێ کردوون و بڕی 300 هەزار دیناری پێ داون، بەڵام ”ئێستا ئەو پارەیە وەرناگرین، چونكە ئەڵێن ڕاگیراوە، بەڵام من گومانی ئەوەم هەیە تا ئێستا لەسەر ناوەكەم ئەو پارەیە وەربگیرێت“. بۆیە داوای لە ئارام شێخ محەمەد کرد، پێنەدانی بڕە پارەکەیان بۆ ڕوون بكاتەوە، ”ئەگەرنا مافی ئەوەمان هەیە سكاڵای یاسایی تۆمار بكەین"

تعليقات

المشاركات الشائعة من هذه المدونة

چی دەربارەی چەکی کارۆموگناتیسی دەزانیت؟ زانیاری دەربارەی لێرەوە بزانن