کورد دەبێ ستراتیژی خۆی بگۆریت
لە دوا لێدوانیدا حەیدەر عەبادی گوتی" کوردستان لە ساڵی ۱۹۹۱ەوە لە عێراق جیابوەتەوە ، کاتی دەوێ تا بەعێراقەوە بلکێنرێتەوە"
ئەم لێدوانەی حەیدەر عەبادی ، جەوهەری تێڕوانینی دەسەڵاتدارانی ئێستای بەغدایە بەرامبەر بەکورد و قەوارەی هەرێمی کوردستان ، ئەوەی ئێستاش بەغدا بەرامبەر کوردستان پیادەی دەکات سەلمێنەری ئەو راستیەیە و لەچوارچێوەی ئەو ستراتیژە دورمەودایەدایە کە بەغدا دایڕشتووە .
بەغدا نەشەراکەتی کوردستانی قبوڵە و نەدەستوور و جێبەجێکردنی بڕگەکانی دەستوور ، بەڵکو پیلانەکانی لەچوارچێوەی گەرانەوەی کوردستانە بۆ پێش ساڵی ۱۹۹۱ !
بۆیە پێویستە ، کوردستان ستراتیژی خۆی بەرامبەر بەعێراق لە (بنیادنانەوە)ی عێراقێکی نوێوە بگۆڕێت بۆ (روخاندن)ی ئەو عێراقەی کە حکومەت و پرۆسە سیاسەیەکەی بۆ لاوازکردنی کوردستان بنیاد نراوە ، بەڵێ کورد لە ۲٠٠۳وە خۆی هەڵخەڵەتاندووە و خۆی سەرقاڵ کردووە بە بنیادنانەوەی عێراقێک کە ستراتیژەکەی لەسەر گەڕاندنەوەی کوردستانە بۆ پێش ساڵی ۱۹۹۱ .
بۆ تێپەڕاندنی ئەو دۆخەی ئێستا ، دەبێ کوردستان ستراتیژی خۆی لە شەراکەت و بنیادنانەوەی عێراقەوە بگۆڕێت بۆ روخاندنی عێراق و کۆتایی هێنان بە پڕۆسە سیاسیەکەی .
#نیازحاجی
تعليقات
إرسال تعليق